
یاریگا –
خوان لاپۆرتا، سەرۆکی پێشووی یانەی بارسێلۆنا بهربژێری دووبارە هەڵبژاردنەوە بۆ سەرۆکایەتی یانەکە، لە لێدوانێکی ئاگرین و متمانەبەخۆبوودا هێرشی کردە سەر رکابەرە مێژووییەکەیان و بەڵێنی گەورەی بە هاندەرانی یانە کاتالۆنییەکە دا.
وانەیەک بۆ مەدرید و ئاڵنگاریی ئاتلیتیکۆ
لاپۆرتا لە چالاکییەکی بانگەشەی هەڵبژاردندا کە لە تۆرتۆسا بەڕێوەچوو، بە شانازییەوە باسی لە ئاستی تیپەکەی کرد و رایگەیاند:
“لە سێ یاریی کۆتایی رابردوودا کە رووبەڕووی ریاڵ مەدرید بووینەتەوە، وانەیەکی تۆپی پێی راستەقینەمان پێ گوتن و بەسەریاندا سەرکەوتین.”
سەبارەت بە یارییەکانی داهاتووش، لاپۆرتا جەختی کردەوە کە تیپەکەی هانزی فلیک توانای هەڵگێڕانەوەی ئەنجامەکەی هەیە و گوتی:
” سێشەممە بەرامبەر ئاتلێتیکۆ مەدرید ئەنجامەکە هەڵدەگێڕینەوە، هەروەها نازناوی لالیگاش دەبەینەوە؛ دژی هەمووان و دژی هەموو ئەو ئاستەنگانەی دەخرێنە بەردەممان دهوهستینهوه.”
🗣️Laporta, desatado: “En las tres últimas finales hemos repasado al Madrid y podemos remontar al Atlético”https://t.co/oefRPPFEzn
— Diario SPORT (@sport) February 27, 2026
تیروپشکی چامپیۆنز لیگ و هێزی ئینگلیزەکان
دەربارەی رووبەڕووبوونەوەی یانەی نیوکاسڵ لە خولی یانە پاڵەوانەکانی ئەوروپا، لاپۆرتا ئاماژەی بەوە کرد کە یانە ئینگلیزییەکان هەمیشە رکابەرێکی سەختن و خاوەن ئەزموونێکی زۆرن، بەڵام جەختی کردەوە کە بارسێلۆنا ئێستا تیپێکی پڕ لە بەهرەی هەیە و ئامادەیە بۆ ئەو جۆرە یارییە یەکلاکەرەوانە.
وەڵامێکی توند بۆ سکاڵا یاساییەکان
سەرۆکی پێشووی بارسێلۆنا بێدەنگ نەبوو بەرامبەر ئەو سکاڵا یاساییانەی لە دادگای ئیسپانیا لە دژی تۆمارکراون، ئەو گوتی،
ئەم سکاڵایانە درۆ و بوختانن و تەنیا بۆ ناشرینکردنی پڕۆسەی هەڵبژاردنی یانەکەیە.
لاپۆرتا بە زمانێکی توند هێرشی كرده سهر ریال مهدرید و گوتی:
“ئەم کەسانە بە تەنیا نین و لایەنی دیكه لە پشتێت ئهو بابهتهن، ئێمە بەرگری لە بارسێلۆنا دەکەین بەرامبەر ئەو کەسانەی دەیانەوێت لە دووری 600 کیلۆمەترەوە کۆنتڕۆڵی یانەکەمان بکەن.”
ئەم لێدوانانەی لاپۆرتا لە کاتێکدایە کە یانەی بارسێلۆنا لە کێبڕکێیەکی تونددایە بۆ بەدەستهێنانی نازناوە ناوخۆیی و ئەوروپییەکان، هاوکات کەشی هەڵبژاردنەکانی سەرۆکایەتی یانەکەش گەرمییەکی زۆری بەخۆیەوە بینیوە.



