
یاریگا –
لیڤەرپوول بۆ یارییەکەی پرێمەرلیگ بەرامبەر وێستهام لە تواناکانی فلۆریان ڤێرتز بێبەش دەبێت و ماوەی دوورکەوتنەوەی دیارنییە.
ڤێرتز لە کاتی خۆگەرمکردن لە پێش یارییەکەی نۆتینگهام فۆرێست لە پشتی تووشێ ئازار بوو، بەم هۆیەوە ناوەڕاستکارە ئەڵمانییەکە وەکوو پارێزگاری لە پێکهاتەی سەرەکی کشێنرایەوە، بەو هیوایەی کە کێشەکەی بچووکە.
ئەمڕۆ ئارنێ سڵۆت لە کۆنگرەی رۆژنامەوانی پێش یارییەکەی وێستهام رایگەیاند کە یاریزانە 22 ساڵییەکە بۆ ئەم هەفتەیە ئامادە نابێت. سڵۆت گوتی:
پێشبینی ناکەم فلۆریان ڤێرتز ئامادەبێت، بێگومان ئەوە مایەی بێهیواییە چونکە هەر جارێک یاریزانێک ئامادە نابێت مایەی بێهیواییە، ئەمە شتێکە هەفتەی رابردووش پێشبینیم نەکردبوو.
کاتێک لەبارەی گەڕانەوەی ڤێرتز پرسیاری لێکرا، سڵۆت رایگەیاند کە هیچ بەرچاوڕوونییەک نییە.
بۆ ئێستا نازانم کەی دەگەڕێتەوە. زۆربەی کات کە وادەڵێم دەزانم، بەڵام نامەوێت پێتانی بڵێم، بەڵام ئێستا راستگۆیانە قسە بکەم نازانم کەی دەگەڕێتەوە.



