کوردستان

نۆ یاریزان لە گەڕی 17ـی خولی نایابی کوردستان بێبەش دەبن لە یارییکردن

دوو یاریزانی سیروانی نوێ و دوو یاریزانی قەڵادزێ یاریی ناکەن

Yariga App

یاریگا –

بە هۆی وەگرتنی کارتی رەنگا و ڕەنگ نۆ یاریزان لە گەڕی 17ـی خولی نایابی کوردستان بێبەش دەبن لە یارییکردن.

ئەیاد دیاری و ئەمیر ئەرسەلان، دوو ئەستێرەی سیروانی نوێ بە هۆی کەڵەکە بوونی کارتی زەردیان ناتوانن بەرامبەر ئاکرێ یاریی بکەن، بەمەش سیروانی نوێ گورزێکی کوشندەی بەردەکەوێت تایبەت دوای ئەوەی یارییەکە لە دەرەوەی یاریگای خۆی دەکات.

ئاکام ئارام، یاریزانی پیشەسازی بە هۆی کەڵەکە بوونی کارتە زەردەکانی ناتوانێ بەرامبەر رزگاری یاریی بکات، ئاسۆ سەید محەمەد، ناوەڕاستکار و ئەستێرەی چوارقوڕنە بە هەمان هۆکار ناتوانێ بەشداری یاریی دێڕبی راپەرین بەرامبەر رانیە بکات.

وێڕای ئەوەی قەڵادزێ شەڕی مانەوە لە خولی نایابی کوردستان دەکات، بە هۆی کەڵەکە بوونی کارتە زەردەکانیان بۆ یارییەکەی بەرامبەر پێشمەرگەی هەولێر لە توانای هەردوو یاریزان جیهان جەلال و عومەر ساڵح بێبەش دەبێت، بە هۆی سزادانیەوەش قەڵادزێ ئەم یارییە لە یاریگای سەنگەسەر دەکات بەبێ ئامادەبوونی هاندەرانی.

ئەنتۆنی چاندی، بەرگریکاری شێروانە بە هۆی وەرگرتنی کارتی سوور لە یاریی رابردوو، ئەم گەڕە بەرامبەر دەربەندیخان یاریی ناکات، مونتەزڕ محەمەد یاریزانی زاخۆ بە هۆی وەرگرتنی کارتی سوور لە یاریی سیروانی نوێ، ناتوانێ بەرامبەر هەندرێنی پێشەنگ لە گەڕی 17ـی خولی نایابی کوردستان یاریی بکات.

لاسانان دیای، هێرشبەری هەندرێن کە لە یاریی رابردوو بەرامبەر قەڵادزێ هاتریکی تۆمار کرد، بە هۆی وەرگرتنی کارتی سوور لەم یارییەدا ناتوانێ بەرامبەر زاخۆ یاریی بکات.

بابەتی زیاتر

Back to top button