
یاریگا –
تۆنی دۆڤالێ یاریزانی پێشووی سێلتا ڤیگۆ لە پۆدکاستێک باسی ئەزموونی خۆی لە یانەکە بە راهێنەرایەتی لویس ئێنریکێ دەکات.
تۆنی دۆڤالێ ساڵی 1990 لە لاکۆرونا لەدایک بووە، وەرزی 2005-2006 ئەکادیمیای بارسێلۆنای بۆ پەیوەندیکردن بە سێلتا ڤیگۆ بەجێهێشت. دۆڤالێ یەکەم لە 29ـی ئابی 2009 بە تەمەنی 19 ساڵ، 4 مانگ و 25 رۆژ یەکەم یاریی خۆی بۆ سێڵتا بە راهێنەرایتی ئیزیبیۆ ساکریستان ئەنجامدا.
دواتر لەگەڵ لویس ئێنریکێ کاریکرد کە بە مانەوە لە یانەکە قایلی کرد، ئەگەرچی ئۆفەرێکی زۆری بەدەست گەیشتبوو.

دۆڤالێ لە پۆدکاستە دەڵێت:
ئامادەکارییەکانی پێش وەرزی نوێ دەستیپێکرد و لویس ئێنریکێ پێی گوتم، ‘تۆ لەگەڵ تیمی یەکەم دێیت.’ دوای سێ هەفتە مووچەکەم سێ یان چوار هێندە کرا. ئێنریکێ پێی گوتم، ‘تۆنی تۆ یاریزانی سەرەکییت.’ گرێبەستەکەم بۆ ماوەی 4 ساڵ نوێکردەوە و هۆکارەکەشی ئەوە بوو.
لویس ئێنریکێ دەتوانێت قایلت بکات خۆت لە پەنجەرەیەکەوە فڕێ بدەیت ئەگەر پێویست بکات، چونکە جگە لەوەی کەسێکی زۆر باشە، وات لێدەکات باوەڕ بکەیت کە تۆش زۆر باشیت. ئەو باوەڕبەخۆبوونەکەت بۆ دەگوازێتەوە، تەنانەت سەرۆکی یانەکەش هەمان شتی پێگوتم.
دەتوانێت سەبارەت هەر شتێک دەتەوێت قسە لەگەڵ ئێنریکێ بکەیت، لەگەڵیدا پێبکەنیت، بەڵام ئەگەر ئەوە نەکەیت کە دەیەوێت، ئەوە شتێکی جیاوازترە.



