
یاریگا –
ئارسیناڵ و چێڵسی هۆنێست ئاهانۆر، بەرگریکاری ئاتاڵانتایان کردووەتە ئامانج و شەڕی بەدەستهێنانی واژۆی یاریزانەکە دەکەن.
ماڵپەری کاوت ئۆفساید بڵاویکردووەتەوە، ئارسیناڵ و چێڵسی ئارەزووی گواستنەوەی بەرگریکارە نایجێرییەکە دەکەن و لە نزیەکەوە چاودێریی دۆخی یاریزانەکە دەکەن.

بەگوێرەی هەمان سەرچاوە، ئارسیناڵ و مانچێستەر سیتی گرێبەستیان بۆ گواستنەوەی هۆنێست ئامادەکردووە، بەڵام چێڵسی دەیەوێت رێککەوتنێک لەگەڵ یاریزانەکە بکات سەرەتا بە خواستن یاریی بۆ یانەیەکی دیکە بکات و ئەزموونی زیاتر پەیدابکات، دواتر بیگوازێتەوە تیپی یەکەمی یانەکەی.
هۆنێست ئەم وەرزە لە سەرجەم پاڵەوانێتییەکان 25 یاریی بە درێسی ئاتاڵانتا کردووە، ئاستێکی ناوازەی پێشکەشکردووە و سەرنجی گەورەکانی ئەوروپای بەدەستهێناوە، بەڵام ئاتاڵانتا دەیەوێت پارێزگاری لە بەرگریکارە لاوەکەی بکات،دەیەوێت ئەزموونی زیاتر پەیدابکات و نرخی لە بازاری گواستنەوەی یاریزانان بەرزتر ببێتەوە.
گرێبەستی بەرگریکارە 20 ساڵانییەکە لە هاوینی ساڵی 2028 بەسەردەچێت.



