چامپیۆنزلیگگرنگترین

گرنگترین بەشی لێدوانەکانی ئاربێلوا دوای سەرکەوتنیان بەسەر بێنفیکا

Yariga App

یاریگا –

ریال مەدرید یاریی گەڕانەوەشی، کە لەنێو سانتیاگۆ بێرنابیۆ بوو، 2-1 لە بێنفیکا بردەوە و بە ئەنجامی هەردوو یاریی 3-1 سەرکەوت بۆ قۆناخی 16ی چامپیۆنزلیگ.

سەرکەوتنی تیمەکەی ئالڤارۆ ئاربێلوا لەم کاتەدا گرنگگی خۆی هەبوو، بەوپێیەی لە ریزەکانیدا چەندین رەگەزی سەرەکی و کاریگەر بە هۆکاری جیاواز دوورکەوتبوونەوە. لەوانە کیلیان ئێمباپێ، جود بێڵینگهام، رۆدریگۆ و دین هاوسن. لە دوای یارییەکە راهێنەرە ئیسپانیەکە رووبەڕووی چەند پرسیارێک کرایەوە کە گرنگترینیان ئەمانەن:

سەرەتا بۆ پێکانەکەی ئاسێنسیۆ زۆر ترساین، بەڵام دواتر دەرکەوت زۆر مەترسیدار نییە. لە ملیدایە.

 

پلانەمان لە چواردەوری ڤینیسیۆس بونیات دەنێین. ڤینیمان دەوێ تەنانەت کاتێک ئێمباپێش ئامادەبێت. بەڵام ئێستا کە کیلیانمان نییە، زیاتر پێویستمان بە ڤینیە. ئەو سەرکردەی ئێمەیە.

 

تووشی کێشە بووین لە خولەکەکانی سەرەتای یارییەکە؟ لە چامپیۆنزلیگ شتێکی ئاساییە تووشی ئاستەنگ بیت. ناکرێت 90 خولەکی ئاسان یاریی بکەیت.

 

بڕیارمان دا ئێمباپێی چیتر یاریی پێنەکەین تا بەتەواوەتی چاکدەبێتەوە. دوورکەوتنەوەی تەنها چەند رۆژێک نییە، لەوە زیاتر دەخایەنێت.

 

بەڵێ دەزانین ئێمباپێ لە ئەژنۆیدا کێشەی چی هەیە، بەڵام ئەوە زانیارییەکی تایبەتە.

 

ڤاڵڤێردیشمان ئازار و نائاسوودەیی هەبوو، بەڵام خۆی بڕیاری دا یاریی بکات. دەمەوێ لەو گۆڵانەی بۆ کارلۆ ئانچێلۆتی تۆماری دەکرد، بۆ من زیاتری تۆماربکات. ڤاڵڤێردی سەرکردەیەکی بێ وێنەیە. هەموو ئەو تایبەتمەندیانەی تێدایە کە یاریزانێکی ریال مەدرید دەبێ هەیبێت.

 

بۆ قۆناخی 16 رووبەڕووی مان سیتی دەبینەوە وەک 7 ساڵی رابردوو، نەک سپۆرتینگ. تیمە پۆرتوگالیەکان زۆر سەختن. وەک ئەوەی بەرامبەر بێنفیکا تووشمان هات، بەتایەبت کە بیر دەکەینەوە یاریی گەڕانەوە لە یاریگای ئەوان دەبێت.

 

بابەتی زیاتر

Back to top button