تەواو؛ ئاربێلوا هەواڵە ناخۆشەکەی راگەیاند

یاریگا –
نەهامەتیەکە بۆ کیلیان ئێمباپێ و ریال مەدرید لەوە قووڵتربوو کە هاندەرانی یانەکە چاوەڕوانی بوون پەیوەست بە پێکانی ئەستێرە فەڕەنسیەکەیان.
شەوی رابردوو لیکیپ زانیاریی بڵاوکردەوە کە ئێمباپێ راهێنانەکانی مەدریدی بەهۆی هەستکردن بە ئازار لە ئەژنۆیدا جێهێشتووە و بۆ یاریی گەڕانەوە بەرامبەر بێنفیکا یاریی ناکات. هەرواش دەرچوو، ئالڤارۆ ئاربێلوا نەیویست سەرکێشی زیاتری پێوەبکات.
ئەمڕۆ زۆرێک لە سەرچاوەکان جەختیان لەوە کردەوە کە هێرشبەرەکەی مێرێنگی چەند هەفتەیەکە هەر بەو ئازارەوە یاریی کردووە. ئێستا بەگوێرەی لێدوانی ئاربێلوا لەپێش فیکەی دەستپێکی یارییەکەیان بەرامبەر بێنفیکا، کیلیان لەوە زیاتر دووردەکەوێتەوە کە پێشبینی دەکرا. راهێنەرە ئیسپانیەکە وتی
کیلیان ئێمباپێ زیاتر لە چەند رۆژێک دووردەکەوێتەوە. بەدڵنیاییەوە دەبێت زۆر بەباشی چاکبێتەوە پێش ئەوەی بگەڕێتەوە.
🚨⚠️ Álvaro Arbeloa: “Kylian Mbappé will be out for a bit longer than just a few days”.
“For sure Kylian has to recover well before returning”. pic.twitter.com/d6o1Yi4JbL
— Fabrizio Romano (@FabrizioRomano) February 25, 2026



