کوردستان

یەک خاڵی دیکە شەقڵاوە دەگەڕێنێتەوە خولی نایابی کوردستان

بابان نزیکە مێژوو تۆمار بکات

Yariga App

یاریگا –

دوای سەرکەوتنی ئەمڕۆی بەرامبەر شێخان، یەک خاڵی دیکە له یارییەکانی داهاتوو شەقڵاوە دەگەڕێنێتەوە خولی نایابی کوردستان.

دوای ئەوەی وەرزی رابردوو لە خولی نایابی کوردستان دابەزی بۆ خولی پلە یەکی کوردستان، شەقڵاوە نزیکە جارێکی تر بگەڕێتەوە خولی نایابی کوردستان، شەقڵاوە لە دوا خولەک لە گەڕی 12ـی خولی پلە یەکی کوردستان بە ئەنجامی 1 _ 0 شێخانی بردەوە و لە سەر دەستی رەفیق سەعیدی راهێنەر پێشەنگی یانەکانی گرتووە.

لە 12 یارییدا شەقڵاوە 29 خاڵی کۆکردۆتەوە، ئەم وەرزەش چوار یانە سەردەکەوێت بۆ ریزی نایابی کوردستان، دهۆک کە لە ریزبەندی پێنجەم دێت 17 خاڵی هەیە، بەم هۆیەشەوە شەقڵاوە لە چوار یاریی داهاتوو یەک خاڵی دیکەی پێویستە بۆ ئەوەی بە فەرمی دوای وەرزێک دابڕان جارێکی تر کوڕانی بناری سەفین بگەڕێنەوە ریزی خولی نایابی کوردستان.

بابان دوای سەرکەوتنی بەرامبەر هەولێر بە ئەنجامی 1 _ 0، نزیکه نوێنەرەکەی شاری سلێمانی مێژوو تۆمار بکات و بۆ یەکەمجار لە مێژوو بگاتە ریزی خولی نایابی کوردستان، بابان 25 خاڵی هەیە و لە ریزبەندی دووەمی خولی پلە یەکی کوردستان دێت.

ریزبەندی یانەکانی خولی پلە یەکی کوردستان دوای یارییەکانی گەڕی 12 

بابەتی زیاتر

Back to top button