یەکلایی دەبێتەوە؛ کیلیان ئێمباپێ بەشداریی یارییەکەی بێنفیکا دەکات؟
سەرچاوەیەکی نزیک لە کیلیان یەکلایی دەکاتەوە

یاریگا –
ئەمشەو لە یاریی گەڕانەوەی قۆناخی پلەی ئۆفی چامپیۆنزلیگ ریال مەدرید میوانداریی بێنفیکا دەکات و ئامادەبوونی کیلیان ئێمباپێ بۆ یارییەکە کەوتووەتە ژێر گومانەوە.
تۆڕی ئاتلێتیک و رۆژنامەی لیکێپ بڵاویانکردەوە، کیلیان لە مانگی دیسێمبەری ساڵی رابردووەوە بە پێکانەوە یاریی کردووە و بەهۆی ئازاری زۆر بەشداریکردنی لە یارییەکەی ئەمشەو زۆر کەمە، پشکنینیە پزیشکییەکان دەریانخستووە ئەژنۆی ئێمباپێ بۆ یاریکردن گونجاو نییە و توشی پێکانی مەترسیداری دەکات ئەگەر لە یاریکردن بەو ئازارەوە بەردەوام بێت، رەنگە توشی پێکانێک بێت بۆ مۆندیالیش نەگەڕێتەوە.
Kylian Mbappé, blessé au genou gauche, est bien forfait pour le play-off retour de Ligue des champions entre le Real Madrid et Benfica ➡️ https://t.co/cJOgS5woq4 pic.twitter.com/GmWui3pXEi
— L’Équipe (@lequipe) February 24, 2026
بەگوێرەی تۆڕە ئەمریکییەکە، ئەمڕۆ لەدوای کۆبوونەوەی نێوان کیلیان ئێمباپێ و ئالڤارۆ ئاربێلوا بڕیار لەسەر بەشداریکردنی یاریزانەکە لە یارییەکەی بێنفیکا دەدرێت، بەڵام سەرچاوەیەکی نزیک لە یاریزانەکە بە تۆڕەکەی راگەیاندووە زۆر ئەستەمە کیلیان بتوانێت ئەمشەو یاریی بکات.



