چامپیۆنزلیگگرنگترین

گورزێکی کاریگەر بەر ریال مەدرید دەکەوێت

Yariga App

یاریگا –

بەر لە یارییەکەی سبەی شەویان بەرامبەر بێنفیکا، یانەی ریال مەدرید دووچاری نەهامەتیەک دەبێت.

شاهانەکان ئەمجارە لە یاریی گەڕانەوە لەنێو سانتیاگۆ بێرنابیۆ رووبەڕووی بێنفیکا دەبنەوە کە یاریی رابردوویان بە گۆڵێکی بێ وەڵام لەو یانە پۆرتوگالیە بردەوە.

بەگوێرەی زانیارییەکانی لیکیپ، بەهۆی ئەو گرفتەی ماوەیەکی زۆرە لە ئەژنۆی کیلیان ئێمباپێدایە، ئەستێرە فەڕەنسیەکە بۆ یارییەکە دووردەخرێتەوە.

کیلیان چەندجارێک بە هەمان هۆکار لە یارییەکانی ئەم وەرزەی ریال مەدرید دابڕا. وا دیارە ئەو پێکانەی لە ئەژنۆی چەپیدایە هێشتا بەتەواوەتی چاک نەبووەتەوە، بۆیە ئێستا دیسان هەست بە ئازار دەکات. بەوەش ئالڤارۆ ئاربێلۆوا نایەوێ سەرکێشی پێوەبکات.

لیکیپ زانیویەتی کە ئێمباپێ ئەمڕۆ سێشەممە راهێنانەکانیشی وازلێهێناوە هەر لەبەر ئەو ئازارەی ئەژنۆی.

بابەتی زیاتر

Back to top button