
یاریگا –
ئاستەنگ لە بەردەم یانەی بارسێلۆنای ئیسپانی بۆ زیادكردنی ژمارەی هاندەران لە یاریگای سپۆتیفای كامپ نۆو درووستدەبێت.
لە حوزەیرانی 2023 كارەكانی نۆژەنكردنەوەی یاریگای كامپ نۆو دەستیپێكرد و لەو ماوەیەدا بارسێلۆنا یارییەكانی لە یاریگای مۆنجویک دەكرد.
لە كۆتاییەكانی مانگی نۆڤێمبەری 2025 بارسێلۆنا گەڕایەوە یاریگای سپۆتیفای كامپ نۆو و لەو یاریگایەدا میوانداری یانەی ئاتلێتیک بیلباوی كرد.
دوای وەرگرتنی مۆڵەت بۆ كردنەوەی یاریگای سپۆتیفای كامپ نۆو تەنیا ژمارەیەكی دیاریكراو هاندەر كە ژمارەیان 44 هەزار هاندەرە دەتوانن ئامادەی یارییەكان بن و بارسێلۆنا هەوڵی زیادكردنی ژمارەی كورسییەكان دەدات.
🏟 Otra visita de Dekra al Spotify Camp Nou
✍ @angelperezpx https://t.co/y6RtjxYfeN
— Mundo Deportivo (@mundodeportivo) February 24, 2026
بە گوێرەی زانیارییەكانی رۆژنامەی موندۆ دێپۆرتێڤۆ؛ دوێنێ شارەوانی بۆ هەڵسەنگاندنی رێكارەكانی سەلامەتی بۆ ئەوەی مۆڵەتی كردنەوەی 1C ببەخشێت سەردانی یاریگای سپۆتیفای كامپ نۆویان كرد.
ئامانجی بارسێلۆنا ئەوەبوو كە پێش یارییەكەی بەرامبەر ئاتلێتیكۆ مەدرید بتوانێت مۆڵەتی كردنەوەی 1C وەربگرێت كە رێگە بە ئامادەبوونی زیاتر لە 62 هەزار هاندەر دەدات وەربگرێت.
بەڵام شارەوانی ئەوەی دووپاتكردەوە كە ناتوانرێت پێش یاریی ئاتلێتیكۆ مەدرید مۆڵەتی كردنەوەی بەشی گۆڵ نۆرد بە یانە كاتالوونییەكە بدرێت.
لەبەرئەوەی بەشی گۆڵ نۆرد بۆ یاریی بەرامبەر ئاتلێتیكۆ مەدرید ناكرێتەوە بارسێلۆنا بەدوای شوێنێكی دیكەدا دەگەڕێت تاوەكو بتوانێت گروپی هاندەرە چالاكەكانی تێدا جێگیر بكات، بارسا پێویستی بەو گرووپە هەیە بۆ ئەوەی جۆش و خرۆش بدرێتە یاریگا و هانی یاریزانەکان بدەن تا بگەڕێنەوە سەر ئاستی خۆیان.
ئامانجی داهاتووی بارسێلۆنا ئەوەیە پێش یاریی بەرامبەر سێڤییا لە ناوەڕاستی مانگی داهاتوو بتوانێت مۆڵەتی كردنەوەی بەشی 1C لە شارەوانی وەربگرێت.
چاوەڕوان دەكرێت لە سەرەتای مانگی داهاتوو یاریی گەڕانەوەی جامی شای ئیسپانیا لە یاریگای سپۆتیفای كامپ نۆو لە نێوان بارسێلۆنا و ئاتلێتیكۆ مەدرید بكرێت.



