لە یارییەکدا رەگەزپەرستی بەرامبەر دوو یاریزان دەکرێت

یاریگا –
هانیبال مێجبریی یاریزانی بێرنلی و وێسلی فۆفانای یاریزانی چێڵسی هەردووکیان قوربانیی توندوتیژی رەگەزپەرستی بوون.
هانیبال مێجبری دوای یەکسانبوونەکەی بێرنلی 1-1 بەرامبەر چێڵسی هەواڵی لەسەر سووکایەتی رەگەزپەرستی لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا. ناوەڕاستکارە تونسییەکە هەندێک لەو نامە توندوتیژانەی بڵاوکردەوە کە پێی گەیشتووە و نووسیویەتی: “ئێستا 2026ـە و هێشتا کەسانی لەم شێوەیە هەن. خۆتان پەروەردە بکەن و منداڵەکانتان پەروەردە بکەن تکایە.”
بێرنلی رایگەیاند کە بێزارن بەو توندوتیژییە و پشتڕاستیان کردەوە کە هەواڵی پۆستە رەگەپەرستییەکانیان بە پۆلیس و لایەنی پەیوەندیدار داوە. یانەکە بە هەمان شێوە هەواڵی لەسەر ناوەڕۆکەکان بە مێتا داوە و دەڵێن چاوەڕێی وەڵامی بەهێز دەکەین، بە کارکردن لەگەڵ پرێمەرلیگ و پۆلیس بۆ ناسینەوە و لێپرسینەوە لەو کەسانەی بەرپرسن. یانەکە دووپاتیشی کردەوە کە پاڵپشتی تەواوی هانیبال دەکەن.
Burnley FC has tonight issued a Club statement in the wake of disgusting online racist abuse directed at Hannibal following today’s Premier League fixture.
— Burnley FC (@BurnleyOfficial) February 21, 2026
هانیبال لە یارییەکەی بەرامبەر چێڵسی بەشداریی کرد و لەلایەن وێسلی فۆفانا لە بەرکەوتنێکدا فاوڵی لەسەر هەژمارکرا، بەرگریکارە فەڕەنسییەکەش بە کارتی سوور کرایە دەرەوە. بەشێوەیەکی سەیر، فۆفانا دوای یارییەکە بە هەمان شێوە بووە ئامانجی توندوتیژییە رەگەزپەرستییەکان لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان.
چێڵسی هاوشێوەی بێرنلی بەیاننامەیەکی فەرمی بڵاوکردەوە و سەرکۆنەی توندوتیژییەکانی کرد کە ئاراستەی فۆفانا کراون، یانەکە ئەم کردەوانە قبووڵ ناکات و بە دوژمنی بەهاکانی تۆپی پێ و یانەکەی دەزانێت. بلوز دەڵێت هیچ جێگایەک بۆ رەگەزپەرستی نییە و پاڵپشتی تەواوی خۆیان بۆ یاریزانەکە پشڕاست کردەوە، هەروەها لەگەڵ دەسەڵاتداران و تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان کار دەکەن بۆ ئاشکراکردنی ئەو کەسانەی بەرپرسن و توندترین کاردانەوەیان دەبێت.
Club statement: Wesley Fofana.
— Chelsea FC (@ChelseaFC) February 21, 2026



