ئیسپانیاگرنگترین

ئەستێرەیەکی گەورە بۆ بارسێلۆنا؛ بەربژێرێکی پۆستی سەرۆکایەتیی یانەکە بەڵێنێکی گەورە دەدات

گواستنەوەی گۆڵکارێکی گەورە یەکێک لە پڕۆژەکانیەتی

Yariga App

یاریگا –

بەربژێرێکی پۆستی سەرۆکایەتیی بارسێلۆنا بەڵێنی گواستنەوەی هاری کەین بە هاندەرانی یانەکە دەدات.

خافێر ڤیلۆجوانا، بەربژێر بۆ پۆستی سەرۆکایەتیی بارسێلۆنا وێنەیەکی کەینی لە تۆڕی X داناوە رایدەگەیەنێت ئەگەر هەڵبژاردن بباتەوە گرنگیدان بە لاماسیا لەپێشینەوەی کارەکانی دەبێت، بەڵام هەوڵ بۆ بەهرەمەندی زۆر لێهاتووش دەدات، بە نموونە کەین.

ڤیلۆجوانا دەشڵێت، “وەکوو خۆم زۆر تامەزرۆی ئەو گواستنەوەیەم و دەتوانین بیکەین.” چونکە پێی وایە کێشە داراییەکان کۆتاییان دێت و دەگەڕێنەوە بۆ یاسای 1:1.

هێرشبەرە ئینگلیزییەکە تاوەکوو ساڵی 2027 گرێبەستی لەگەڵ بایرن میونشن هەیە و یانە باڤارییەکە فشاری فرۆشتنی لەسەر نییە چونکە بڕگەی شکاندنی گرێبەستەکەی بەسەرچووە.

هاری کەین، هێرشبەری بایرن میونشن

هاری یەکێکە لە گۆڵکارەکانی ئەوروپا، بەم دواییانە گەیشت بە گۆڵی ژمارە 500 و ئەم وەرزە لە کۆی 35 یاریی 41 گۆڵی کردووە و 5 گۆڵیشی دروستکردووە.

بابەتی زیاتر

Back to top button