ئینگلتەراگرنگترین

ئامارەکانی ئارسیناڵ بەرامبەر راهێنەرە نوێیەکان ئەرێنییە

Yariga App

یاریگا –

ئارسیناڵ لە دێربی باکووری لەندەن بۆ جاری حەوتەم لەم وەرزە رووبەڕووی راهێنەرێکی نوێ دەبێتەوە.

رۆژی یەکشەممە میکێل ئارتێتا رووبەڕووی ئیگۆر تودۆر دەبێتەوە کە تازە وەکوو راهێنەری نوێی تۆتنهام دەستنیشانکراوە.

لەو بارەیەوە ئارتێتا دان بە سەختی یاریکردن بەرامبەر راهێنەری نوێ دەنێت و پێیوایە ناتوانرێت پێشبینی تاکتیک و شێوازی یاریکردنی راهێنەرەکە بکەیت.

میکێل ئارتێتا، راهێنەری ئارسیناڵ

ئەم وەرزە چەندین جار رووبەڕووی راهێنەری تازە بووینەتەوە، لە کۆتاییدا وانەیەک فێردەبیت، سەیری رابردوو دەکەین بزانین ئەنجامەکانی راهێنەرەکە چۆن بووە، بەگوێرەی داخوازییەکانی یارییە خۆمان دەگونجێنین، بەڵام سەرنجی سەرەکی لەسەر ئەوەیە پێویستە چی بکەین بۆ بردنەوەی یارییەکە.

گەنەرز لەگەڵ راهێنەرە نوێیەکان ریکۆردێکی دڵخۆشکەری هەیە و لە کۆی شەش یاریی پێنج یاریی بردووەتەوە، تەنیا بەرامبەر مانچێستەر یونایتدەکەی مایکڵ کاریک شکستی هێناوە.

سەرکەوتنەکانی ئارسیناڵ بەرامبەر راهێنەرە نوێیەکان

3-0 بەرامبەر نۆتینگهام فۆرێست لە یەکەم یاریی ئانج پۆستێکۆگلو.
2-0 بەرامبەر وێستهام یونایتد لە یەکەم یاریی نونۆ سانتۆس.
3-0 بەرامبەر کڵەب بروج لە یەکەم یاریی ئیڤان لێکۆ.
3-2 بەرامبەر چێڵسی لە یەکەم یاریی لیام رۆسێنیۆر.
4-0 بەرامبەر ویگان ئاتلێتیک لە یەکەم یاریی گلێن ویگن.

ئارسیناڵ لەم وەرزە تاوەکوو ئێستا بە 58 خاڵ پلەی یەکەمی ریزبەندی پرێمەرلیگی گرتووە.

بابەتی زیاتر

Back to top button