ئیتاڵیاچامپیۆنزلیگگرنگترین

ئینتەر میلان ئەستێرەیەکی گەورەی لەدەستدا

هەواڵە ناخۆشەکە پشتڕاستکرایەوە

Yariga App

یاریگا –

لاوتارۆ مارتینێز لە خولەکی 61ـی یارییەکەی چامپیۆنزلیگ بەرامبەر بۆدۆ/گلیمت بەهۆی پێکانەوە یاریگای جێهێشت.

لە یاریی چوونی قۆناخی پاشکۆی چامپیۆنزلیگ، ئینتەر میلان بەرامبەر بۆدۆ/گلیمت 3-1 توشی شکست بووەوە. جگە لە شکستی یارییەکە ئینتەر لاوتارۆ مارتینێزیشی بەهۆی پێکانەوە لەدەستدا، دوای ئەوەی خولەکی 61 بە ناچاری یاریگای جێهێشت.

لاوتارۆ تووشی گرژبوونی نەرمایی ماسوولکەی قاچی بووە،بەڵام تاوەکوو ئێستا ماوەی دوورکەوتنەوەی دیارنییە. رۆژی هەیینی پشنینی زیاتر بۆ پێکانەکەی دەکرێت تاوەکوو کتومت ماوەی دابڕانی دیاری بکرێت.

ئەگەر پێکانەکەی ئێل تۆرۆ قورس بێت لە دوو یاریی گرنگ دادەبڕێت: یاریی گەڕانەوە بەرامبەر بۆدۆ/گلیمت و دێربی بەرامبەر میلان.

لاوتارۆ ئەم وەرزە گۆڵکاری ئینتەرە، لە 35 یارییدا 18 گۆڵی کردووە و 4 گۆڵیشی دروستکردووە.

بابەتی زیاتر

Back to top button