جیهانخووله‌کانی دیکەگرنگترین

لەڕووی دەروونییەوە هیلاکم؛ کۆتینیۆ گرێبەستەکەی هەڵدەوەشێنێتەوە

کاتی هەنگاوێک گەڕانەوەیە بۆ دواوە

Yariga App

یاریگا –

فیلیپ کۆتینیۆ دەڵێت یانەی منداڵیی جێدەهێڵێت چونکە لەڕووی دەروونییەوە هیلاکە.

کۆتینیۆ، یاریزانی پێشووی لیڤەرپوول و بارسێلۆنا لە گێمی یەکەم یارییەکەی هەفتەی رابردووی ڤاسکۆ دی گاما بەرامبەر ڤۆڵتا رێدۆندا، دوای ئەوەی لەلایەن هاندەرانەوە رەخنەی لێگیرا و فیکەی ناڕەزایی بۆ لێدرا، راهێنەر گۆڕانکاری پێکرد.

کۆتینیۆ کە 68 یاریی بۆ بەڕازیل ئەنجامداوە، لە گێمی دووەم نەگەڕایەوە سەر کورسی یەدەگ تاوەکوو سەیری یارییەکە بکات. لە لێدوانێکی سۆزدارانە لە ئینستاگرام، یاریزانە 33 ساڵییەکە رایگەیاند کە ڤاسکۆ جێدە‌هێڵێت “چونکە ئێستا کاتی هەنگاوێک گەڕانەوەیە بۆ دواوە.”


فیلیپ کۆتینیۆ دەڵێت:

من هەرگیز بێڕێزی بە هاندەران، هاوتیمەکانم و ڤاسکۆ ناکەم. هەرگیز لە هەر شوێنێک بووبم شتی وام نەکردووە. ئەوانەی دەمناسن ئەوە دەزانن.
لەو ساتەدا کە دەچوومە ژووری خۆگۆڕین، هەستم کرد و درکم بەوە کرد کە کاروانی وەرزشیم لە یانەکە کۆتایی هاتووە و نەگەڕامەوە چونکە لایەنی دەروونی خۆم بەلاوە گرنگتر بوو.
زۆر ئازاربەخشە، راستییەکە ئەوەیە کە لەڕووی دەروونییەوە زۆر هیلاکم. بە دڵێکی تەنگەوە تێدەگەم کە ئێستا کاتی هەنگاوێک گەڕانەوەیە بۆ دواوە و کاروانی وەرزشیم لە ڤاسکۆ کۆتایی پێبهێم.
سوپاسگوزارم بۆ هەمووشتێک کە لێرە ژیاوم. بۆ هەمیشە ڤاسکۆ لەگەڵ خۆم هەڵدەگرم. لە سینەم، لە مێژوو، لە ژیانمدا.
بەهۆی خۆشەویستیم بۆ ئەم یانەیە بڕیارمدا بگەڕێمەوە ڤاسکۆ. هەموو شتێکی ژیانم کە ڤاسکۆ نوێنەرایەتی دەکات خۆش دەوێت.
پۆشینی ئەم درێسە یەکێک لە گرنگترین بڕیارەکانی ژیانم بووە کە داومە و لە هەموو راهێنانەکان، لە هەموو یارییەکان، هەموو توانای خۆم پێشکەش کردووە، هەمیشە!

کۆتینیۆ لەو کاتەوەی گەڕاوەتەوە ڤاسکۆ بەشداریی 81 یاریی کردووە، 17 گۆڵی کردووە. فیلیپ لە ڤاسکۆ دەستی بە کاروانی وەرزشیی کرد پێش ئەوەی بچێتە ئینتەر میلان و دواتر لە 2013 پەیوەندی بە لیڤەرپوولەوە بکات.

هێرشبەرە بەڕازیلییەکە لە 201 یارییدا بۆ رێدز 54 گۆڵی کرد و پاشان لە 2018 بەرامبەر بە 142 ملیۆن پاوەند پەیوەندی بە بارسێلۆنا کرد. دواتر چەند ماوەیەکی کورت لە بایرن میونشن، ئاستۆن ڤێلا و دوحەیل بوو پێش ئەوەی بگەڕێتەوە ڤاسکۆ.

بابەتی زیاتر

Back to top button