ئیسپانیاچامپیۆنزلیگگرنگترین

ئێستا؛ یەکەم لێدوانی یوێفا لەبارەی ڤینیسیۆس جونیۆر

Yariga App

یاریگا –

فیدراسیۆنی تۆپی پێی ئەوروپا “یوێفا” لێکۆڵینەوەی ورد لە رووداوەکانی یارییەکەی بێنفیکا و بێنفیکا دەکات.

گوتەبێژی فەرمی یوێفا لە لێدوانێکی بۆ تۆڕی سکای سپۆرتس ئاشکرایکردووە، لێکۆڵینەوە لە رووداوەکانی یارییەکەی بێنفیکا و ریال مەدرید دەستیپێکردووە و بەمزووانە ئەنجامەکەی ئاشکرا دەکەن.

لێکۆڵینەوە لە رووداوەکانی یارییەکەی ریال مەدرید و بێنفیکا دەستیپێکردووە، ئەگەر بەڵگەیەک دەستبکەوێت ئەوا پڕۆسەی یاسایی دەستپێدەکات، ئەگەر پڕۆسەکە بگاتە سزادان ئەوا لە بەیاننامەیەکی فەرمی سزاکان رادەگەیەنین، بۆ ئێستا تەنیا دەتوانین ئەوەندە بڵێین.

شەوی رابردوو لە یاریی چوونی قۆناخی پلەی ئۆفی خولی یانە پاڵەوانەکانی ئەوروپا، ریال مەدرید بووە میوانی بێنفیکا و 1-0 یارییەکەی بردەوە.

ڤینیسیۆس جونیۆر لە خولەکی 50 گۆڵەکەی ریال مەدریدی کرد، دوای گۆڵەکە سەمای کرد و ئاهەنگیگێڕا، بەهۆی سەماکردنەکەی ڤینی گرژی لەنێوان یاریزانانی هەردوولا دروست بوو، بۆ ماوەی 10 خولەک یارییەکە وەستێنترا.

کێشەکان قووڵتر بوون کاتێک جیانلوکا پرێستیانی بە درێسەکەی دەمی داپۆشی و چەند قسەیەکی بە ڤینیسیۆس گوت، ڤینی راستەوخۆی رایکرد بۆ لای ناوبژیوان و پێی گوت پرێستیانی درووشمی رەگەز پەرستی بەرامبەر بەکارهێناوم، ناوبژیوان راستەوخۆ یارییەکەی راگرت.

بەیاننامەی بێنفیکا؛ بەڵگەمان هەیە و یاریزانانی ریال مەدرید راست ناکەن

بابەتی زیاتر

Back to top button