ئیتاڵیابازاری گواستنەوە

ناپۆلی ١٠٠ ملیۆن یۆرۆی پاریسی بۆ یاریزانێکی رەتکردووەتەوە

 

یاریگا-کارلۆ ئەنشلۆتی راهێنەری یانەی ناپۆلی رایگەیاند ئالانی ناوەڕاستکاری یانەکەی لە ناپۆلی دەمێنێتەوە و گرێبەستەکەی پاریس رەتکراوەتەوە.

یانە ملیاردێرەکەی فەڕەنسا بڕی ١٠٠ ملیۆن یۆرۆی خستبووە سەر مێزی ناپۆلی لەپێناو ناوەڕاستکارە بەڕازیلییەکەیان، هەواڵەکەش زیاتر تەشەنەی سەند کاتێک ئالان لە یارییەکەی ناپۆلی بەرامبەر میلان دوورخرایەوە.

بەڵام ئەنشلۆتی وتی “ئەو باسە کۆتایی هاتووە و  هەرگیز نیازمان نەبووە بیفرۆشین و ئەو وەک یاریزانی ئێمە دەمێنێتەوە و گرنگ نیە چ بڕە پارەیەکی خەیاڵی باس دەکرێت. ئەوان پەیوەندییان بە یاریزانەکەوە کردبوو کە نەدەبوو بیکەن بەڵام دەمێنێتەوە و رۆژی سێ شەممە یاری دەکات”.

کۆمێنتێکی نوێ دابنێ

کۆمێنتەکان

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button
Close