ئیسپانیاگرنگترین

بەرگریكارێكی گەورە؛ بارسێلۆنا ئامانجی مێركاتۆی هاوینە دیارییدەكات

بەرگریكارێكی سوپەر دەكاتە ئامانج

Yariga App

یاریگا –

بارسێلۆنا لە مێركاتۆی داهاتوودا بەدوای بەهێزکردنی ریزەکانیدا دەگەڕێت، بەتایبەتی لە هێڵەکانی بەرگری و هێرشبەریدا، ئەمەش لەبەر کێشە بەرگرییەکانی یانەكە و نزیکبوونەوەی کاتی رۆیشتنی رۆبێرت لێڤاندۆڤسکی هێرشبەری پۆڵەندی.

دوای شکستییە سەختەکەی بەرامبەر ئاتلێتیکۆ مەدرید بە ئەنجامی چوار گۆڵی بێ وەڵام لە یاری چوونی قۆناخی پێش كۆتایی جامی شای ئیسپانیا، و دەرکەوتنی کێشە بەرگرییەکان لە کاتی یارییەکەدا، دەنگۆ و هەواڵەکان سەبارەت بە ویستی بارسێلۆنا بۆ گرێبەستکردن لەگەڵ بەرگریکارێکی دڵی بەرگری نوێ دەستیان پێکردووە.

>بە گوێرەی زانیارییەكانی رۆژنامەی سپۆرت، بارسێلۆنا گرنگییەكی زۆر بە گواستنەوەی میكی ڤان دی فێن، بەرگریكاری هۆڵەندی یانەی تۆتنهامی ئینگلیزی دەدات.

بەرگریکارە تەمەن 24 ساڵانەكە، خاوەنی هێزێکی جەستەیی زۆره‌ و باڵای 193 سانتیمەترە، بەوە ناسراوە کە لە یارییە بەرزەكاندا بەهێزە و لە ململانێ و رووبەڕووبوونەوەی تۆپی نزمدا لێهاتووە، سەرەڕای ئەوەی یاریزانێکی گۆڵکارە، بە جۆرێک 9 گۆڵی لەگەڵ تیپەکەی و گۆڵێکی لەگەڵ هەڵبژاردەی هۆڵەندا كردووە.

ئەرکی یانە كاتالوونییەكە بۆ گرێبەستکردن لەگەڵ میکی ڤان دی فێن بەرگریکاری هۆڵەندی ئاسان نابێت، چونکە گرێبەستەکەی لەگەڵ تۆتنهام لە هاوینی 2029 کۆتاییدێت، هەروەها یانە ئینگلیزییەکە بڕی 43 ملیۆن پاوەندی داوە بۆ گواستنەوەی لە یانەی ڤۆڵفسبۆرگی ئەڵمانی لە هاوینی 2023 خەرجكردووە.

جیا لە بارسێلۆنا هەردوو یانەی لیڤەرپوول و ریال مەدرید گرنگی بە گواستنەوەی بەرگریكارەكەی تۆتنهام دەدەن.

هەروەها سپێرز بۆ دەستبەرداربوون لە ڤان دی فێن داوای 100 ملیۆن یۆرۆ دەكات.

بابەتی زیاتر

Back to top button