زاخۆعێراقکوردستان

کۆنگرەی رۆژنامەوانی یاریدەدەری راهێنەری زاخۆ پێش یارییەکەیان بەرامبەر هەولێر

ئوسامە عەلی: شانازی دەکەم لە دەستەی راهێنەرانی زاخۆم

Yariga App

یاریگا –

زاخۆ یەکەم لە ژێر سەرپەرشتی ئەیوب ئۆدیشۆی راهێنەری نوێی تیپەکە دەکات، یاریدەدەری راهێنەریش دەڵێت شانازیە لەگەڵ زاخۆ کار دەکەین.

لە گەڕی 18ـی خولی ئەستێرەکانی عێڕاق، شەممە ( 14ـی شووباتی 2025 ) زاخۆ کاتژمێر 3ـی ئێوارە لە یاریگای فرانسۆ هەریری رووبەڕووی هەولێر دەبێتەوە، دوای دەستلەکارکێشانەوەی ویسام رزق، یەکەم یاریی زاخۆیە بە سەرپەرشتی راهێنەر ئەیوب ئۆدیشۆ.

بۆ ئەم یارییە تەواوی پێکهاتەی زاخۆ بۆ یارییەکە ئامادەن، شێرکۆ کەریم و ئەحمەد ئیبراهیم بە تەواوی چاکبوونەتەوە و بۆ یارییەکە ئامادەن، هەردوو یاریزانیش لە یاریی رابردوو بەرامبەر قادسیەی کوێتی لە خولی یانە پاڵەوانەکانی کەنداو یارییان کرد.

ئوسامە عەلی، یاریدەدەری راهێنەری زاخۆ دەربارەی وەرگرتنی ئەرکی راهێنەرایەتی تیپەکە و ئامادەکارییان بۆ یارییەکە رایگەیاند:

هەردوو یانە بەهێزن بۆیە یارییەکە بۆ هیچ لایەک ئاسان نابێت، تیپەکەی ئێمە یاریزانی ئاستبەرزی لە خۆ گرتووە بۆیە باوەڕمان بە یاریزانەکانە ئەنجامێکی باش بەدەست بهێنن، زاخۆ خاوەنی باشترین هاندەرە لە جیهان و زۆر پێویستمان بە پشتگیری ئەوانە، شانازییە بۆ ئێمە کەوا راهێنەرایەتی یانەیەکی وەکو زاخۆ دەکەین، ئامانجمان دڵخۆشکردنی هاندەرانە لە یارییەکان.

زاخۆ 27 خاڵی هەیە لە ریزبەندی هەشتەم دێت، یاریی داهاتووش لە خولی یانە پاڵەوانەکانی کەنداو یاریی دەکات و میوانداری سیترەی بەحرێنی دەکات، هەولێریش 34 خاڵی هەیە لە ریزبەندی پێنجەم دێت، گەڕی داهاتوو لە نەجەف بەرامبەر قاسم یاریی دەکات.

بابەتی زیاتر

Back to top button