ئیسپانیاگرنگترین

لاپۆرتا پەیامێکی ئاگریینی لەسەر یارییەکەی بارسێلۆنا و ئاتلێتیکۆ بڵاوکردەوە

ئەوەی روودەدات رێکەوت نییە

Yariga App

یاریگا –

شەوی رابردوو بارسێلۆنا لە یاریی چوونی قۆناخی پێشکۆتایی جامی شای ئیسپانیا بووە میوانی ئاتلێتیکۆ و بە ئەنجامێکی قورس شکستی هێنا.

لە درێژەی کاردانەوەکانی ئەنجامی یارییەکە، ئەمجارە خوان لاپۆرتای سەرۆکی پێشووی بارسێلۆنا و بەربژێری ئێستای سەرۆکایەتی داهاتووی یانەکە، راگەیانراوێکی ئاگریینی بڵاوکردەوە.

لە راگەیانراوەکەدا لاپۆرتا پاڵپشتی تەواوی خۆی بۆ سەرجەمی تیمەکە دووپات دەکاتەوە و باوەڕی وایە بەدرێژایی یارییەکە ستەمیان لێکراوە، وەکوو چۆن لە رابردووش بە هەمان شێوە بووە، پێشیوایە ئەمە رێککەوت نییە و پلان بۆ داڕێژراوە.

لە درێژەی قسەکانیدا لاپۆرتا ئاماژە بەوە دەکات کە با پاڵپشتی هاندەران باوەڕی تەواویان بە گەڕانەوە و پێچەوانەکردنەوەی دۆخەکە هەیە.

دەقی بڵاوکراوەی پەیامەکەی خوان لاپۆرتا:

پاڵپشتی تەواوی هانزی فلیک، یاریزانەکان، دیکۆ و تیمەکەی دەکەم. بەهێزی هەموو هاندەرانی بارسێلۆنا، من دڵنیام دەرفەتێکی مێژووییمان هەیە لە 3ـی ئادار، لەنێو سپۆتیفای کامپ نۆو گەڕانەوەیەکی گەورە ئەنجام بدەین.

بەداخەوە دوێنێ تووشی چەند کێشەیەک بووینەوە، خراپی دۆخی چیمەنی یاریگا و گۆڵێک کە بە هەڵە رەتکرایەوە. ئەو بڕیارە ڕێگری لە گەڕانەوەمان کرد، کە هێشتا باوەڕمان وایە لە یاریی گەڕانەوە دەتوانین ئەنجامی بدەین، ئەگەر هەموومان یەک بگرین، پاڵپشتی تیمەکە بکەین و وەکوو شەوە گەورە و لەبیرنەکراوەکان لە یاریگا هانیان بدەین، دەتوانین دۆخەکە پێچەوانە بکەینەوە.

لە رەتکردنەوەی گۆڵەکە بە هەڵەوە تاوەکوو ئەوەی لەگەڵ پاو کوبارسی روویدا، هەست دەکەیت کێشە لە دوای کێشە بووە چونکە گۆڵەکەی لامین یامالیشمان لە ئانۆیتا بیردەخاتەوە کە بە نادروستی رەتکرایەوە. بە هیچ جۆرێک ئەمانە لە رێککەوت ناچن، بۆیە دەبێت لە دژی هەمووشتێک و هەموو کەسێک بجەنگین.

ئێستا زیاتر لە هەموو کاتێک دەبێت لەگەڵ یاریزانەکانمان بین. داوا لە ئەندامان و لایەنگران و تەواوی هاندەران دەکەم وایان لێبکەن هەست بە ئەو سۆزە بکەن کە بۆ ئەوانمان هەیە و چەندێک وامان لێدەکەن شانازی بکەین بەو بەرگریکردنەی لە ڕەنگەکانمان دەیکەن.

بژی بارسا و بژی کاتالوونیا!

بابەتی زیاتر

Back to top button