عێراقکوردستان

ئەحمەد عەلی: ئەرکە لەسەر ئێمە هاندەرانی دهۆک دڵخۆش بکەین

دهۆک لە یاریگای خۆی بەرامبەر مووسڵ یاریی دەکات

Yariga App

یاریگا –

دهۆک لە یاریگای خۆی رووبەڕووی مووسڵ دەبێتەوە، یاریزانێکی دهۆکیش بە ئەرکی دەزانێت کە هاندەرانی دهۆک دڵخۆش بکەن.

هەینی ( 13ـی شووباتی 2026 ) لە گەڕی 18ـی خولی ئەستێرەکانی عێڕاق، کاتژمێر 5:30ـی ئێوارە دهۆک لە یاریگای خۆی رووبەڕووی مووسڵ دەبێتەوە، بۆ ئەم یارییە محەمەد داود، کە لە یانەی شوڕتەوە پەیوەندی بە دهۆک کرد بۆ یارییکردن ئامادە دەبێت، مونزر عەلەوی عومانی بە هۆی وەرگرتنی کارتی سوور لە یاریی رابردوو بەشداری یارییەکە ناکات.

هەریەک لە پاشەنگ عەبدوڵای هێرشبەر و زانا عەلی ناوەڕاستکار بە هۆی پێکانەوە بەشداری یارییەکە ناکەن، هاڕون ئەحمەد، ئەستێرەی تیپەکەش بە تەواوی لە پێکان چاک نەبۆتەوە و یارییکردنی لەم یارییە تا ئێستا مسۆگەر نەکردووە.

ئەحمەد عەلی، یاریزانی دهۆک دەربارەی ئامادەکارییان بۆ یارییەکە گووتی:

یاریزانەکان بە پەرۆشن بۆ یارییەکە و دەمانەوێ سێ خاڵ بەدەست بهێنین، راهێنەر چەند رۆژێکە خاڵی لاواز و بەهێزی موسڵی بۆ ئێمە دەستنیشانکردووە و دەزانین چۆن تۆپەکان دەگوازینەوە یاریگای تیپی بەرامبەر، هیوادارم ئاستێکی بەرز پێشکەش بکەین و سەرکەوین، چونکە ئەرکە لەسەر ئێمە هاندەرانمان دڵخۆش بکەین تایبەت لە نێو یاریگای خۆمان، داوادەکەم هاندەرێکی زۆر ئامادەی یارییەکە بێت و وەک هەمیشە پاڵپشتمان بن.

لەم وەرزە مووسڵ لە نێو یاریگای دهۆک یارییەکانی خۆی دەکرد، بۆیە هاندەرێکی زۆری مووسڵیش لە یارییەکە ئامادە دەبن، هەڵۆکانی چیا 26 خاڵیان هەیە لە ریزبەندی نۆیەم دێن، مووسڵ بە 18 خاڵ لە ریزبەندی 16ـی خولی ئەستێرەکانی عێڕاق دێت.

بابەتی زیاتر

Back to top button