
یاریگا –
فابیۆ کاپێلۆ راشکاوانە و بەبێ گوێدان بە کاردانەوەکان رای خۆی لەسەر باشترین یاریزانی مێژوو وت.
کاپێلۆ یەکێکە لە ناسراوترین راهێنەرەکانی مێژووی تۆپی پێ. ئەو یەکەمین جار لە ساڵی 1982 هاتووەتە نێو کایەکە و تا ساڵی 2018 کە بەیەکجاری وازیهێنا، پۆستی لە زۆر تیمی بەناوبانگ تاقیکردووەتەوە کە دیارترینیان ئەیسی میلان، ریال مەدرید، رۆما، یوڤێنتوس، هەڵبژاردەکانی رووسیا و ئینگلتەرا.
لە نوێترین لێدواندا بۆ On Sport، راهێنەرکارە ئیتاڵیەکە دەربارەی باشترینی مێژوو، کە بابەتێکی پڕمشتومڕی شەقامی وەرزشیە هەر لە سەردەمی پێلێ و مارادۆنا تا سەرهەڵدوانی دووانەی ئەفسووناوی رۆناڵدۆی پۆرتوگالی و لیۆنێل مێسی، لە پرسیاری ئەوەی ئایا کریستیانۆش نزیکە لە ئاستی پێلێ، مارادۆنا و مێسی؟ وتی
نەخێر. CR7 هێرشبەرێکی مەزنە. گۆڵکارێکی سەرسوڕهێنەرە، بەڵام ئەو بەهرە هونەریەی نییە وەک ئەو سیانە. لێرەدا من مەبەستم بەهرە خۆڕسکەکەیە کە لە رۆناڵدۆدا نایبینیت. وەرزشوانێکی تایبەتە، پاڵەوانێکی بێ وێنەیە، هێرشبەرێکی ئاستبەرزە. بەڵام ئەو بەهرەیەی وەک دیاردە لە پێلێ، مارادۆنا و مێسیدا هەیە، هەرگیز لە CR7 نەمبینیوە. ئەو سیانە لە رووی هونەریەوە بەهرەیەکی باڵاتر، ئاستێکی باڵادەستتریان هەیە. ئەوەش شتێکی حاشاهەڵنەگرە. رۆناڵدۆی بەرازیلیش راستەوخۆ لەدوای ئەو سیانەوە دێت، بەڵام کریستیانۆ نا.
🚨💣🎙️| Fabio Capello: “The best players are Pelé, Maradona and Messi. Ronaldo is right behind. I’m talking about the Brazilian Ronaldo. Cristiano is a good player but not of this level.” 😮👀
pic.twitter.com/lUfnJ5gsdo— BeksFCB (@Joshua__Ubeku) February 11, 2026



