فه‌ره‌نساگرنگترین

فەرمی؛ راهێنەرێکی گەورە لە پۆستەکەی دوورخرایەوە

Yariga App

یاریگا –

رۆبێرتۆ دی زێربی لە پۆستی راهێنەرایەتی یانەی مارسیلیای فەڕەنسی دووخرایەوە.

مارسیلیا بەشێوەیەکی فەرمی رایگەیاند، دوای کۆبوونەوەی دەستەی کارگێڕی مارسیلیا و رۆبێرتۆ دی زێربی راهێنەری یانەکە، بڕیاریانداوە گرێبەستی راهێنەرە ئیتاڵییەکە هەڵبووەشێننەوە و دی زێربی چیدیکە راهێنەری مارسیلیا نییە.

دی زێربی کێشەی لەگەڵ هیچ یاریزانێک و ستافی یانەکەی نییە، بڕیارەکە بەهۆی ئەنجامە خراپەکانی تیپەکە دراوە، دی زێربی بڕوای وایە باشترین کار لە بەرژەوەندی تیپەکە دەستلەکارکێشانەوەی ئەوە و مارسیلیاش داواکەی قبووڵکردووە.

مارسیلیا یەکشەممەی رابردوو کە یارییەکانی گەڕی 21ـی لیگ وەن لە کلاسیکۆی فەڕەنسا تووشی شکستێکی سەخت بوو، 5-0 بە پاریس سانجێرمان دۆڕا.

راهێنەرە ئیتاڵییەکە لە هاوینی 2024 دوای جێهێشتنی بڕایتنی ئینگلیزی پۆستی راهێنەرایەتی مارسیلیای وەرگرت.

لە سەرجەم پاڵەوانێتییەکان لە 69 یاریی سەرپەرشتی مارسیلیای کردووە، 39 یاریی بردووەتەوە، 8 یاریی یەکسانبووە و 22 یاریی دۆڕاندووە.

بابەتی زیاتر

Back to top button