ریال مەدرید بە ئۆفەرێکی نوێ لە ئەستێرەکەی چێڵسی دەچێتەپێشەوە

یاریگا –
ریال مەدرید نایەوێ بەئاسانی دەست لە ئەستێرەکەی چێڵسی هەڵبگرێت و ئەمجارە بە ئۆفەرێکی نوێ لێی دەچێتەپێشەوە.
لەدوای رۆشتنی تۆنی کرووس و دواتر لوکا مۆدریچ، هێڵی ناوەڕاستی مێرێنگی تووشی کەلێنێکی گەورە بووە و تا ئێستا چارەسەرنەکراوە. هەربۆیە بۆ ئەو مەبەستە چاویان لە گواستنەوەی ئینزۆ فێرناندێزی ناوەراستکاری بلووزە.
بەگوێرەی نوێترین زانیاریی کە پێگەی فیچاخێشی وەرزشیی بایەخی پێداوە، مەدرید لە ئامادەکردنی ئۆفەرێکی فەرمیدایە هاوینی داهاتوو پێشکەشی یانە لەندەنییەکەی بکات بۆ دەستکەوتنی تواناکانی ئەستێرە ئەرجەنتینیەکە.
سەرچاوەکان بەشێک لە ناوەڕۆکی ئۆفەرەکەیان ئاشکراکردووە و و نووسیویانە کە ئۆفەرەکەی ریال مەدرید ئێدواردۆ کاماڤینگا و بڕی 60 ملیۆن یۆرۆشی لەگەڵدایە.
هەر لە درێژەی زانیارییەکاندا ئەوەش زانراوە کە خودی ئێنزۆ سەرسامیی هەیە بۆ جۆری دەستپێشخەرییەکەی یانە شاهانەکە و تاقیکردنەوەی ئەزموونێکی دیکە لە دەرەوەی پرێمەرلیگ.
🤯🇪🇸🇦🇷 Real Madrid prepara una oferta formal por Enzo Fernández para el próximo verano.
💰 La propuesta incluiría a Eduardo Camavinga + €60M al momento de la firma.
✅ Al jugador lo seduce la posibilidad de un nuevo desafío en el Merengue y abandonar la Premier League.
— Fútbol Fichajes (@FutboolFichajes) February 9, 2026
فێرناندێز زستانی 2023 بە بڕی نزیکەی 107 ملیۆن پاوەند بۆ ماوەی هەشت ساڵ و نیو، لە بێنفیکاوە گواسترایەوە بۆ چێڵسی کە ئەوکات گرانبەهاترین گواستنەوە بوو لە مێژووی یانە ئینگلیزیەکاندا. تا ئێستا دوو نازناوی گرنگی لەگەڵ یانە لەندەنیەکە بردووتەوە ئەوانیش کۆنفرانسلیگ و جامی جیهانی یانەکان کە یەکەم وەشان بوو لە شێوازی 32 تیمی.



