ئیسپانیاگرنگترین

وەبەرهێنە نوێیەکانی ریال مەدرید بە مەرجێکەوە پابەند دەکرێن

Yariga App

یاریگا –

ریال مەدرید لە رووداوێکی بێپێشینەدا بیرۆکەی فرۆشتنی بەشێک لە پشکەکانی هەیە بە وەبەرهێنانی بیانی. پاڵنەری سەرەکی پشت بیرۆکەکەی ئەم جارەی فلۆرێنتینۆ پێرێز ئەوەیە پێیوایە هێنانی وەبەرهێنی دەرەکی بیانی یارمەتیدەر دەبێت تا زیاتر رکابەربێت لەدژی ئەو یانانەی پاڵپشتی دەوڵەتیان هەیە.

ناوخۆی ریال مەدرید: بۆچی دانی کارڤاخال توڕەیە؟ سوپەرلیگ چی بەسەردێت؟

بەگوێرەی نوێترین زانیاریی کە گولێرمۆ رای بڵاویکردووەتەوە، وەبەرهێنە نوێیەکان دەبێت پابەندبن بە ستراتیژە دوورمەوداکانی یانە شاهانەکەوە.

وەک رۆژنامەنووسەکەی زە ئاتلێتیک ئاشکرای کردووە، دیارترتینی ئەو پابەندیانە خۆی دەبینێتەوە لە مکوڕبوون لەسەر پرۆژەت سوپەرلیگ کە  چەند ساڵێکە ریال مەدرید وەک پرۆژەیەکی نوێ بۆ دروستکردنی رکابەرێتیەک لە دەرەوەی یوێفا لۆبی بۆ دەکات.

پرۆژەی سوپەرلیگ کە بۆ یەکەمین جار لە ساڵی 2021 ریال رایگەیاند، لە بنەڕەتدا 12 یانەی زلهێز خواستی خۆیان بۆ بەشداریکردنی تێیدا پیشاندا. یانەکانیش سێ لە ئیسپانیا، شەش لە ئینگلتەرا و سێ تیمی ئیتاڵیا. کە هەموویان پاشگەزبوونەوەی خۆیان راگەیاند و تەنها خاوەن بیرۆکەکە ماوەتەوە. دوایین یانەش بارسێلۆنا بوو کە لێی کشایەوە.

ناوخۆی ریال مەدرید: بۆچی دانی کارڤاخال توڕەیە؟ سوپەرلیگ چی بەسەردێت؟

بابەتی زیاتر

Back to top button