ئینگلتەرابازاڕی گواستنه‌وه‌دەنگۆکانی مێرکاتۆگرنگترین

ئارسیناڵ و مانچێستەر یونایتد شەڕ لەسەر ئەستێرەیەکی پرێمەرلیگ دەکەن

یەکێکە لە باشترین هێرشبەرە بەهرەمەندەکان

Yariga App

یاریگا –

مانچێستەر یونایتد و ئارسیناڵ ئامادەن شەڕ لەسەر بەهرەدارێکی پرێمەرلیگ بکەن.

ئیلمان ئێندیایێ وەکوو یەکێک لە باشترین بەهرەمەندە هێرشبەرییەکانی پرێمەرلیگ خۆی نیشانداوە، لە ئێستاوە ناوی لە گفتوگۆکانی بازاڕی گواستنەوەی هاوینە باس دەکرێت.

هێرشبەرەکەی ئێڤەرتن وەرزێکی زۆر باش لە گۆدیسن پاڕک بەڕێدەکات. بە گوێرەی سەرچاوەکانی کۆت ئۆفساید، ئاستە بەرزەکەی بووەتە جێگەی سەرنجی گەورەکانی ئینگلتەرا.

ئارسیناڵ، تۆتنهام، مانچێستەر یونایتد و چێڵسی لەنێو ئەو یانانەن کە لە نزیکەوە چاودێریی لاوە 25 ساڵییەکە دەکەن. سەرەڕای دەنگۆکان یاریزانە سێنیگالییەکە لە لێدوانێکدا ئاماژە بەوە دەکات کە دەیەوێت هەمووشتێک پێشکەشی ئێڤەرتن بکات، تاوەکو یارمەتیان بدات ئەم وەرزە بگەنە پاڵەوانێتییەکی ئەوروپی.

ئێڤەرتن لەلایەن خۆیەوە پێی وایە لە دۆخێکی بەهێزدان لە گفتوگۆکانی فرۆشتنی ئیندیایێ و گرێبەستە نوێیەکەی لە 2024 واژۆی کرد وادەکات لە فرۆشتنیدا هیچ پەلە نەکەن. هەر یانەیەک بیەوێت بیگوازێتەوە دەبێت ئۆفەرێکی سەرنجڕاکێش بۆ دەستپێکی دانوستانەکان پێشکەش بکات.

ئیلمان ئێندیایێ – هێرشبەری ئێڤەرتن

سەرچاوە نزیکەکانی یانەکە ئاماژە بەوە دەکەن کە ئێڤەرتن دەیەوێت لە فرۆشتنی ئیلمان 65-75 ملیۆن یۆرۆی دەست بکەوێت.

مانچێستەر یونایتد دەیەوێت یاریزانێک بۆ شوێنگرتنەوەی مارکوس راشفۆرد لە هاویندا بگوازێتەوە، کە پێشبینی دەکرێت بەشێوەیەکی یەکجارەکی بچێتە بارسێلۆنا، یەکێک لە ناوەکانی لیستی شەیتانەسوورەکان بریتییە لە ئێندیایێ.

چێڵسی و ئارسیناڵ وەکوو زیادکردنێکی پێشبینی نەکراو و بەهێزکەری هێڵی هێرشبەریان یاریزانەکە دەبینن. ئێندیایێ بە پارێزگاریکردن لە تۆپ و خێراییەکەی، سەرنجی تۆتنهامیشی بەلای خۆیدا راکێشاوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button