ئینگلتەراگرنگترین

پریڤیوی یاریی لیڤەرپوول V مانچێستەر سیتی؛ دوا هەواڵ و پێكهاتەی پێشبینیكراو

پێکهاتەی پێشبینیکراو، دوا هەواڵ، ئەوەی پێویستە لەسەر یارییەکە بیزانیت

Yariga App

یاریگا –

ئەمڕۆ لە یاریی لووتكەی یارییەكانی گەڕی 25 پرێمەرلیگ لیڤەرپوول لە یاریگای خۆیدا میوانداری مانچێستەر سیتی دەكات.

وا بڕیارە ئەمڕۆ یەكشەممە كاتژمێر 19:30 بە كاتی هەولێر لیڤەرپوول لە یاریگای ئانفیڵدی تایبەت بە خۆی میوانداری مانچێستەر سیتی بكات، لە میانی یارییەكانی گەڕی 25 پرێمەرلیگ.

پڕۆفایلی یاریی

پڕۆفایلی یارییەكە لە ئەپڵیكەیشنی یاریگا وەرگیراوە

لیڤەرپوول لەم وەرزەدا بە ئاستێكی ناجێگیردا تێدەپەڕێت بە جۆرێک لە ریزبەندی شەشەمی پرێمەرلیگ دێت.

لە كۆی 24 یاریی یازدە یاریی بردووەتەوە شەش یاریی یەكسان بووە و حەفت یارییش دۆڕاوە.

بە كۆكردنەوەی 39 خاڵ لە ریزبەندی شەشەمی پرێمەرلیگ دێت.

لە بەرامبەردا مانچێستەر سیتی لە كۆی 24 یاریی چواردە یاریی بردووەتەوە پێنج یاریی یەكسان بووە و پێنج یارییش دۆڕاوە.

بە كۆكردنەوەی 47 خاڵ لە ریزبەندی دووەمی پرێمەرلیگ دێت.

زانیاری یاریی

هەردوو یانە 195 جار رووبەڕووبوونەتەوە، لە 92 یاریی لیڤەرپوول براوە بووە مان سیتی 53 یاریی بردووەتەوە و 50 یاریی یەكسان بوون.

مانچێستەر سیتی لە دوایین 15 یاریی پرێمەرلیگ لە یاریگای خۆیدا تەنیا یەک یاریی بەرامبەر لیڤەرپوول دۆڕاندووە.

لە ساڵی 2026 تەنیا ئارسیناڵ و لیڤەرپوول خاڵی زیاتریان لە مانچێستەر سیتی بەدەستهێناوە.

لیڤەرپوول لە دوایین 13 یاریی پرێمەرلیگ كە لە رۆژی یەكشەممە كردبێتیان نەدۆڕاوە ( 11 بردنەوە، 2 یەكسان).

محەمەد سەڵاح زیاتر لە هەر یاریزانێكی دیكە گۆڵی بەرامبەر مانچێستەر سیتی پێپ گواردیۆلا كردووە.

هەواڵی پێكانی یاریزانەكان

لیڤەرپوول بە بێ كۆنۆر برادلی، ئالێكساندەر ئیزاک، فریمپۆنگ و جیۆڤانی لیۆنی رووبەڕووی مانچێستەر سیتی دەبێتەوە.

لە بەرامبەردا مانچێستەر سیتی بە بێ جێریمی دۆكو، یۆشكۆ ڤاردیۆڵ، جۆن ستۆنز و ماتیۆ كۆڤاسیچ رووبەڕووی رێدز دەبێتەوە.

پێكهاتەی پێشبینیكراو لیڤەرپوول

ئالیسن

سۆبۆسلای، ڤان دایک، كۆناتێ، كێركێز

خراڤنبێرخ، ماک ئالیستەر

سەڵاح، ڤیرتز، خاكپۆ

ئێكیتیكی

پێكهاتەی پێشبینیكراوی مانچێستەر سیتی

دۆناروما

نونێس، خوسانۆڤ، گێی، ئۆرایلی

رۆدری

سێمێنیۆ، شەرقی، رێندێرس، فۆدن

هالاند

بابەتی زیاتر

Back to top button