
یاریگا –
کریستیانۆ رۆناڵدۆ هۆشدارییەک بە سندووقی وەبەرهێنان و بەرپرسانی خولی سعوودی دەدات.
ماڵپەڕی تۆک سپۆرت بڵاویکردووەتەوە، کریستیانۆ سندووقی وەبەرهێنان و بەرپرسانی خولی سعوودی ئاگادارکردووەتەوە کە ئامادەکاریی بۆ بەجێهێشتنی خولەکە دەکات.
رۆناڵدۆ لە یاریی رابردووی یانەکەی ئامادەنەبوو، دوێنێ پەیوەندی بە مەشقەکانی یانەکەی کردەوە، بەڵام هێشتا ئامادە نییە لە یارییەکاندا بەشداری بکات، پێیوایە سندووقی وەبەرهێنانی سعوودی وەک پێویست یارمەتی یانەی نەسڕی نەداوە.
لەدوای ئەوە بەرپرسانی خولەکە هۆشدارییان دایە رۆناڵدۆ کە خولەکە ملکەچی خواستەکانی ئەو نابێت و بەپێی ویست هیچ کەس بڕیارەکان نادرێت، یانەکان خۆیان دەتوانن هەر یاریزانیکیان بیەوێت بیگوازنەوە.
ماڵپەڕەکە ئەوەشی ئاشکراکردووە، یانەکانی خولی تورکیا چاودێریی دۆخەکە دەکەن و دەیانەوێت کریستیانۆ بگوازنەوە.
کوڕەکەی مادێرا تاوەکوو ساڵی 2027 گرێبەستی لەگەڵ یانەی نەسڕ هەیە و بڕی شکاندنی گرێبەستەکەی 50 ملیۆن یۆرۆیە.



