ئه‌وروپائیسپانیائینگلتەراگرنگترین

زوبیمێندی وه‌ڵامی ریال مه‌درید ده‌داته‌وه‌

كۆتایی به‌ده‌نگۆكان هێنا

Yariga App

یاریگا –

مارتن زوبیمێندی، ئەستێرەی ناوەڕاستی هەڵبژاردەی ئیسپانیا و یانەی ئارسیناڵ، کۆتایی بە هەموو ئەو دەنگۆیانە هێنا کە پەیوەستبوون بە گواستنەوەی بۆ ریاڵ مەدرید.

یاریزانەکە راشکاوانە رایگەیاند کە دەیەوێت لە لەندەن بەردەوام بێت و گەڕانەوەی بۆ ئیسپانیا لە ڕێگەی دەروازەی شاهانەوە رەتکردەوە.

ئەوان یاریزانی پێویستیان هەیە

لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ بەرنامەی بەناوبانگی ئێل لارگێرۆ (El Larguero) کە رۆژنامەنووس مانۆ کارینیۆ پێشکەشی دەکات، زوبیمێندی وەڵامێکی زیرەکانەی دایەوە کاتێک پرسیاری ئەوەی لێکرا ئایا دەچێتە ریاڵ مەدرید.

زوبیمێندی گوتی،

“ڕاستییەکە ئەوەیە کە ریاڵ مەدرید یاریزانی پێویستی هەیە بۆ ئەوەی کاری باش بكات بۆیە باوەڕ ناکەم ئەو گواستنەوەیه‌ رووبدات.”

ئەم لێدوانە دوای ئەوە هات کە پێشکەشکارەکە ئاماژەی بەوە کرد کە میدیاکانی ئیسپانیا بەردەوام باسی ئەوە دەکەن زوبیمێندی تاکە چارەسەری نموونەییـیە بۆ کێشەکانی هێڵی ناوەڕاستی ڕیاڵ مەدرید، بەتایبەت دوای ئەوەی یانەکە لە دوای رۆیشتنی تۆنی کروس لە 2024 هاوسەنگیی لەدەستداوە.


سەرەڕای رەتکردنەوەکەی زوبیمێندی، بەڵام راپۆرتە رۆژنامەوانییەکان هێشتا سوورن لەسەر ئەوەی ناوی ئەم یاریزانە لەسەر مێزی ئیدارەی ریاڵ مەدریدە وەک بەشێک لە پڕۆژەی نوێکردنەوەی پێکهاتەکە، چونکە چاودێران پێیان وایە یانەکە پێویستی بە گۆڕانکاریی ریشەیی هەیە.

Back to top button