Loading...
ئه‌مریکاگرنگترین

ئەستێرەیەکی دیکە پەیوەندی بە خولی ئەمریکی دەکات

لەپێناو مۆندیال ئەو بڕیارە دەدات

Yariga App

یاریگا –

جەیمس رۆدریگێز لەگەڵ یانەی مینێسۆتا یونایتدی ئەمریکی لە گفتوگۆدایە.

رۆژنامەی ئاس بڵاویکردووەتەوە، رۆدریگێز لەگەڵ یانەی مینێسۆتا یونایتد لە پەیوەندیدایە و گفتوگۆکان بەرەوپێشچوونی باشی بەخۆیەوە بینیوە، چاوەڕواندەکرێت لە چەند رۆژی ئاینەدەدا گرێبەستەکە واژۆبکرێت.

ئەستێرەکەی پێشووی ریال مەدرید و بایرن میونشن ئێستا تەمەنی 34 ساڵە و بێ یانەیە، دەبێتە گەورەترین گرێبەست لە مێژووی یانە ئەمریکییەکە.

جەیمس هێشتا یاریزانێکی زۆر گرنگە بۆ هەڵبژاردەی کۆڵۆمبیا، بەڵام بەر لە دەستپێکردنی مۆندیالی 2026 پێویستی بە یانەیەکە تاوەکوو خولەکی یاریکردنی پێویستی پێبدرێت و بتوانێت خۆی ئامادەبکات.

بابەتی زیاتر

Back to top button