
یاریگا –
سەرچاوەكانی سعوودیە نوێترین زانیاریان دەربارەی گەڕانەوەی كریستیانۆ رۆناڵدۆ ئەستێرەی پۆرتوگالی بۆ راهێنانەكانی نەسڕی سعوودی بڵاوكردەوە.
رۆناڵدۆ لە زستانی 2022 بە گرێبەستێكی ئازاد دوای هەڵوەشاندنەوەی گرێبەستەكەی لەگەڵ مانچێستەر یونایتد پەیوەندی بە نەسڕی سعوودیەوە كرد و تاوەكو 2027 گرێبەستی لەگەڵ ئەو یانەیەدا هەیە.
دۆن لە چەند رۆژی رابردوودا بەهۆی ناڕەزایەتی لە مێركاتۆی زستانەی نەسڕ لە یانەكە مانی گرت و بەشداری یاریی رابردووی بەرامبەر ریاز نەكرد.
رۆناڵدۆ نیگەرانە لەوەی یانەكانی سعوودیە بە یەكسانی پاڵپشتی ناكرێن، پێی وایە هیلال پشكی شێری بەركەوتووە بەتایبەت لە دوای گواستنەوەی كەریم بێنزێما.
خالد الشنيف: مصادر #دورينا_غير؛ كريستيانو رونالدو سيشارك أمام الاتحاد.@k_alshenaif#قناة_السعودية pic.twitter.com/8fCDhRDP1h
— #دورينا_غير (@SBA_sport) February 3, 2026
خالید شنێف لە بەرنامەی دورینا غیر دووپاتیكردەوە، كریستیانۆ رۆناڵدۆ بە ئاسایی بەشداری راهێنانەكانی ئەمڕۆی یانەی نەسڕ دەكات و خۆی بۆ رووبەڕووبوونەوەی ئیتیحاد ئامادەدەكات.
ئاماژەی بەوەشكرد، بەگوێرەی سەرچاوەكانمان رۆناڵدۆ بەشداری یارییەكەی نەسڕ و ئیتیحاد دەكات، ئەمەش وەكو كاپتن و سەركردەیەک و بە بێ گوێدانە بارودۆخەكە ئەركی خۆیەتی، دەبێت بگەڕێتەوە و پشتگیری هاوڕێكانی بكات و كێبڕكێی پێشەنگی ریزبەندی بكەن.
چاوەڕوان دەكرێت ئێوارەی هەینی كاتژمێر 20:30 نەسڕ لە یاریگای خۆیدا میوانداری ئیتیحاد بكات، لە میانی یارییەكانی گەڕی 21 خولی رۆشنی سعوودی.
نەسڕ بە كۆكردنەوەی 46 خاڵ لە ریزبەندی دووەمی خولی رۆشنی سعوودی دێت و بە جیاوازی یەک خاڵ لە دوای هیلالی پێشەنگەوەیە.



