Loading...
ئینگلتەرابازاڕی گواستنه‌وه‌گرنگترین

هارڤی ئێلیۆت بە گرێبەستێکی خراپەوە گیرۆدەبووە

Yariga App

یاریگا –

گواستنەوەی زستانە کۆتایی هات و هیچ جووڵەیەک بۆ هارڤی ئێلیۆت نەبوو.

خواستنی هارڤی ئێلیۆت لە لیڤەرپوولەوە بۆ ئاستۆن ڤێلا بووەتە مۆتەکە، دوای ئەوەی ئونای ئێمێری بەتەواوی دووریخستووەتەوە.

کێشەکە لە بڕگەیەکی گرێبەستەکەوە سەرهەڵدەدات، کە ئەگەر ئێلیۆت بگاتە 10 یاری لەگەڵ ڤێلا، ئەوا یانەکە ناچاردەبێت بە 30-35 ملیۆن پاوەند بەشێوەیەکی هەمیشەیی گرێبەستی لەگەڵ واژۆ بکات، ئەمەش شتێکە ئێمێری نیازی نییە ئەنجامی بدات.

سەرەنجام ئێلیۆت لە ئەنجامدانی 7 یاری سنوورەکانی داخراوە، تەنیا لەم دواییانە دەرکەوتنی هەبووە بەهۆی بوونی قەیرانی پێکان لە هێڵی ناوەڕاستی ئاستۆن ڤێلا.

ئەگەرچی هیوای زوو گەڕانەوە بۆ لیڤەرپوولی یاخود رۆیشتن بۆ شوێنێکی دیکەی دەخواست، ئێلیۆت گیری خواردووە. لە گرێبەستەکەیدا هیچ بڕگەیەکی گەڕاندنەوەی بۆ لیڤەرپوول نییە، ڤێلا رەتیکردەوە بەبێ قەرەبووکردنەوە خواستنەکەی هەڵبوەشێنێتەوە و لیڤەرپوولیش ئامادە نەبوو چاوپۆشی بکات.

بەهۆی ئەوەی ئەم وەرزە یاریی بۆ هەردوو یانە کردووە، ئێلیۆت ناتوانێت پەیوەندی بە یانەیەکی دیکەی ئەوروپییەوە بکات. سەرەڕای ئەمانەش ئەو پیشەگەرانە ماوەتەوە، بەچڕی راهێنان دەکات و پارێزگاری لە وزەی ئەرێنی لەنێو یانەکە دەکات.

زۆر بە سادەیی ئێمێری متمانەی بە ئێلیۆت نییە کە داخوازییە تاکتیکییەکانی وەکو یاریزانی ژمارە 10 جێبەجێ بکات و پێی باشترە یاری بە مۆرگان رۆجەرز، جۆن مەککەین و ئەوانی دیکە بکات.

ئێلیۆت لەگەڵ فولهام لەم وەرزە لە 9 یاریدا تەنیا بەشداریی 277 خولەکی کردووە و یەک گۆڵی تۆمارکردووە.

ئێلیۆتی تەمەن 22 ساڵ لەگەڵ لیڤەرپوول بەشداریی 149 یاریی کردبوو، 15 گۆڵی کردبوو و 20 گۆڵیشی دروستکردبوو. شەش نازناویشی لەگەڵ یانەکەی بەدەستهێناوە لەڕووی تاکتیکییەوە خۆی سەلماندووە.

بابەتی زیاتر

Back to top button