Loading...
ئینگلتەراگرنگترین

مانچێستەر سیتی شوێنگرەوەی پێپ گواردیۆلا دەستنیشاندەکات

راهێنەرێکی پێشووی ریال مەدرید پاڵێوراوە

Yariga App

یاریگا –

پیپ گواردیۆلا هێشتا راهێنەری یانەی مانچێستەر سیتییە، بەڵام تادێت ئەگەرەکانی رۆیشتنی لە یانەکە زیاتر دەبن و ناوی پاڵێوراوان بۆ شوێنگرەوەی ئاشکرادەکرێت.

لەدوای دوورخستنەوەی چابی ئاڵۆنسۆ لە ریال مەدرید ئێستا زۆرترین چاوەکان لەسەر وێستگەی داهاتوویەتی و ناوی بە چەند یانەیەکەوە بەستراوەتەوە.

لە نوێترین پێشهاتدا، ماڵپەڕی فیچاخێس بڵاویکردووەتەوە، ئاڵۆنسۆ پاڵێوراوە بۆ وەرگرتنی پۆستی راهێنەریەتی یانەی مانچێستەر سیتی لە ئەگەری رۆیشتنی پێپ گواردیۆلا.

چابی ئاڵۆنسۆ

رۆژنامە ئیسپانییەکە ئاماژەی بەوە کردووە، بە ئەگەری زۆرەوە ئەم وەرزە دوایین وەرزی گواردیۆلایە لەگەڵ مان سیتی و کۆتایی بە چیرۆکی دە ساڵەی نێوانیان دەهێنێت، لە ئێستاوە یانەکە خۆی بۆ سەردەمی دوای پێپ ئامادە دەکات و هەوڵەکانی بۆ دەستنیشانکردنی راهێنەری نوێ خستووەتە گەڕ، بەهێزترین پاڵێوراویش چابی ئاڵۆنسۆیە و لەلایەن بەرپرسانی یانەکەوە پەسندکراوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button