Loading...
کوردستان

ئامارەکانی گەڕی حەفتەمی خولی پلە یەکی کوردستان

چوار گۆڵپارێز کلین شیتیان کردووە

Yariga App

یاریگا –

وێڕای تۆمارکردنی گۆڵ بە ڕێژەیەکی باش لە گەڕی حەفتەمی خولی پلە یەکی کوردستان، چوار گۆڵپارێز کلین شیتیان کردووە.

لە کۆی هەشت یاریی لە گەڕی حەفتەمی خولی پلە یەکی کوردستان 16 گۆڵ تۆمار کراوە، هەشت گۆڵ لە گێمی یەکەم و هەشت گۆڵیش لە گێمی دووەم کراوە، سابر عەبدولکەریم خاوەنی خێراترین گۆڵی ئەم گەڕەبوو کە لە خولەکی نۆ بەرامبەر بەردەڕەش تۆماریکرد.

چوار گۆڵپارێز لە گەڕی رابردووی خولی پلە یەکی کوردستان کلین شیتیان کرد، هەریەک لە هاوکار رەزا لە بابان، ڕەوەند عەجیل لە هەولێر، بێوار حوسێن لە سۆران لەگەڵ عەباس محەمەد لە شەقڵاوە لەگەڵ یانەکانیان کلین شیتیان کرد و گۆڵیان لێ تۆمار نەکرا، گەورەترین ئەنجامیش سێمێل بە دەستیهێنا و 4 _ 1 لە کفری بردەوە.

لە تەواوی گەڕی حەفتەمی خولی پلە یەکی کوردستان 29 کارتی زەرد و 2 کارتی سوور لەلایەن ناوبژیوانانەوە بەرز کراوەتەوە، یانەکانی بابان و بەردەڕەش لەم گەڕە یاریی خاوێنیان کرد و هیچ کارتێکی ڕەنگا و ڕەنگیان پێنەدراوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button