Loading...
ئینگلتەرابازاڕی گواستنه‌وه‌دەنگۆکانی مێرکاتۆگرنگترین

ئارسیناڵ دەیەوێت سوپڕایزی گواستنەوەی زستانە ئەنجام بدات

ئەستێرەیەکی نیوکاسڵی کردووەتە ئامانج

Yariga App

یاریگا –

ئارسیناڵ هەوڵی ئەنجامدانی سوپرایزێکی گەورە لە گواستنەوەی زستانە دەدات.

فلۆریان پلێتێنبێرگ، رۆژنامەنووسی سکای سپۆرتس رایگەیاند کە ئارسیناڵ دەیەوێت سوپرایزی دوایین رۆژی گواستنەوەی زستانە ئەنجام بدات و هەوڵی گواستنەوەی ساندرۆ تۆنالی دەدات.

هەمان سەرچاوە ئاماژەی بەوەش کردووە کە گرێبەستەکە لە ئێستا روودانی زۆر سەختە و نیوکاسڵ گفتوگۆی زارەکی و نافەرمی رەتکردووەتەوە.


ئیندیکایلا نیوز، کە ئەویش یەکێکە لە سەرچاوە باوەڕپێکراوەکان ئاماژەی بەوە کردووە کە بریکاری کارەکانی ساندرۆ تۆنالی، فشار بۆ گواستنەوەی ناوەڕاستکارە ئیتاڵییەکە بۆ ئارسیناڵ دەکات.


لە لایەکی دیکەوە سەرچاوەکانی نزیک لە یانەی نیوکاسڵ ئەو هەواڵانە رەتدەکەنەوە و دەڵێن تۆپهاوێژەکان هیچ پەیوەندییەکان بۆ گواستنەوەی تۆنالی نەکردووە.

لی رایدەر، رۆژنامەنووسی نزیک لە نیوکاسڵ لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئێکس بڵاوی کردووەتەوە، کە ساندرۆ تۆنالی تاوەکوو 2029 و بژاردەی درێژکردنەوەی بۆ ساڵێکی دیکە گرێبەستی لەگەڵ نیوکاسڵ هەیە. گواستنەوەی یاریزانەکە پێویستی بە گرێبەستێکی زۆر گەورە دەبێت و تاوەکوو ئێستا هیچ پەیوەندییەک لە ئارسیناڵەوە نەبووە.


لوک ئێدواردسی ڕۆژنامەنووسی دەیلی تێلێگرافیش ئاماژەی بەوەکردووە، کە یانەی نیوکاسڵ ئەو چیرۆکانەی باس لە دوایین هەوڵەکانی ئارسنیاڵ دەکەن بۆ گواستنەوەی ساندرۆ تۆنالی گەمژانە و تەواو بێمانان.


ساندرۆ تۆنالی هاوینی 2023 بە بەهای 60.80 ملیۆن یۆرۆ لە ئەیسی میلانەوە پەیوەندی بە نیوکاسڵەوە کرد، تاوەکو ئێستاش لەگەڵ یانەکە بەشداریی 92 یاریی کردووە و جامی ئینگلتەراشی بەدەستهێناوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button