Loading...
عێراقکوردستان

گازی باکوور گرێبەستی شەش یاریزانی راگەیاند

ئامانجی یانەکە سەرکەوتنە بۆ خولی ئەستێرەکانی عێڕاق

Yariga App

یاریگا –

گازی باکوور پێش داخستنی دەرگای گواستنەوەی زستانەی یاریزانان گرێبەستی شەش یاریزانی بەیەکەوە راگەیاند.

دوو یاریزانی پیشەگەر و چوار یاریزانی عێڕاقی دوایین گرێبەستی گازی باکوورن بۆ یارییەکانی خولی نایابی عێڕاق، یانەکەی کەرکوک پێش داخستنی دەرگای گواستنەوەی یاریزانان دوو یاریزانی پیشەگەری هینایە ریزەکانی، ئیسحاق مینسا، یاریزانی هێرشبەری پێشووی ئاکرێ و موسڵ و کارەبا گرێبەستی لەگەڵ یانەکە واژۆکرد.

شادراکی نەیجیری یاریزانی پێشووی نەفتی بەسڕە کە لە هێلی هێرشبەر  یاریی دەکات،  دووەم گرێبەستی پیشەگەرە لە گواستنەوەی زستانە پەیوەندی بە گازی باکوورەوە بکات.

هەریەک لە محەمەد جومعە یاریزانی پێشووی رەمادی، حوسێن عەبدولڕەزاق یاریزانی پێشووی مەسافی باشوور، محەمەد حوسێن یاریزانی پێشووی حوسێن لەگەڵ سەیفەدین عادل گۆڵپارێزی پێشووی کازمیە بە فەرمی گرێبەستیان لەگەڵ گازی باکوور واژۆکردووە.

خولی نایابی عێڕاق 18 گەڕ تێپەڕیوە و تەنها یەک یاریی ماوە بۆ ئەوەی قۆناخی یەکەم تەواو بێت، گازی باکوور بە راهێنەرایەتی قوسەی هاشم ئاست و ئەنجامێکی باشیان هەیە و بە 31 خاڵ لە ریزبەندی دووەمی خولەکە دێن، جۆلان بە 41 خاڵ پێشەنگی یانەکانی خولی نایابی عێڕاقی گرتووە.

بابەتی زیاتر

Back to top button