
یاریگا –
ئەمڕۆ لە یاریی لووتكەی پرێمەرلیگ تۆتنهام لە یاریگای خۆیدا میوانداری مانچێستەر سیتی دەكات.
وابڕیارە ئەمڕۆ یەكشەممە كاتژمێر 19:30 بەكاتی هەولێر تۆتنهام هۆتسپێر لە یاریگای خۆیدا میوانداری مانچێستەر سیتی بكات، لە میانی یارییەكانی گەڕی 24 پرێمەرلیگ.
پڕۆفایلی یاریی

تۆتنهام بە دۆخێكی قورس لە پرێمەرلیگ تێدەپەڕێت و پێنج یارییە لە سەریەک بردنەوەی بەدەستنەهێناوە.
لەم وەرزەی پرێمەرلیگدا لە كۆی 23 یاریی حەفت یاریی بردووەتەوە، هەمان ژمارەی یارییش یەكسان بووە و نۆ یاریی دۆڕاوە.
بە كۆكردنەوەی 28 خاڵ لە ریزبەندی 14 پرێمەرلیگ دێت.
لە بەرامبەردا مانچێستەر سیتی لەم وەرزەی پرێمەرلیگدا لە كۆی 23 یاریی لە 14 یاریی براوە بووە، چوار یاریی یەكسان بووە و پێنج یارییش دۆڕاوە.
بە كۆكردنەوەی 46 خاڵ لە ریزبەندی دووەمی پرێمەرلیگ دێت.
زانیاری یاریی
هەردوو یانە 165 جار رووبەڕووبوونەتەوە لە 66 یاریی تۆتنهام براوە بووە و 64 یارییش مانچێستەر سیتی و 35یاریی یەكسان بوون.
تاوەكو ئێستا تۆتنهام نۆ جار هەردوو یاریی وەرزەكەی پرێمەرلیگی لە مانچێستەر سیتی بردووەتەوە و یاریی یەكەمیش بە دوو گۆڵی بێبەرامبەر یارییەكەی بردەوە.
مانچێستەر سیتی لە كۆتا دوو یاریی پرێمەرلیگ لە یاریگای تۆتنهام بردنەوەی بەدەستهێناوە.
تۆتنهام پێنج یارییە لەسەر یەک لە پرێمەرلیگ ناتوانێت بردنەوە بەدەستبهێنێت ( 3 یەكسان و 2 دۆڕان ).
مانچێستەر سیتی پێپ گواردیۆلا زۆرترین یاریی بەرامبەر تۆتنهام دۆڕاندووە زیاتر لە هەر یانەیەكی دیكە ( 8 یاریی ).
هەواڵی پێكانی یاریزانەكان
تۆتنهام بە بێ ژمارەیەک یاریزانی زۆر و بە بێ ریچارلیسن، مادیسن، قودوس، پێدرۆ پۆرۆ، بێنتانكور، بێرگڤاڵ، بن دەیڤز و كۆلۆسیڤسكی رووبەڕووی سیتیزن دەبێتەوە.
لە بەرامبەردا مانچێستەر سیتیش بە بێ دۆكو، روبن دیاز، یۆشكۆ ڤاردیۆڵ، ساڤیۆ، جۆن ستۆنز و كۆڤاسیچ رووبەڕووی سپێرز دەبێتەوە.
پێكهاتەی پێشبینیكراوی تۆتنهام
ڤیكاریۆ
سپێنس، رۆمێرۆ، ڤان دی ڤین، یودۆگی
پاڵینیا، گالاگێر
ئۆدۆبێرت، سیمۆنس، تێل
سۆلانكی
پێكهاتەی پێشبینیكراوی مانچێستەر سیتی
دۆناروما
نونێس، خوسانۆڤ، گێی، ئۆرایلی
رۆدری
سێمێنیۆ، شەرقی، رێندێرس، سێلڤا
هالاند



