
یاریگا –
لە یاریی لووتكەی هەفتەی 24ی پرێمەرلیگ لیڤەرپوول لە یاریگای خۆیدا میوانداری نیوكاسڵ دەكات.
وابڕیارە ئەمڕۆ شەممە كاتژمێر 23:00 بە كاتی هەولێر لیڤەرپوول لە یاریگای ئانفیڵدی تایبەت بە خۆی میوانداری نیوكاسڵ یونایتد بكات، لە میانی یارییەكانی گەڕی 24 پرێمەرلیگ.
پڕۆفایلی یاریی

لیڤەرپوول بە دۆخێكی خراپدا تێدەپەڕێت و پێنج یارییە لەسەریەک لە پرێمەرلیگ ناتوانێت بردنەوە بەدەستبهێنێت.
لەم وەرزەی پرێمەرلیگدا لە كۆی 23 یاریی تەنیا 10 یاریی بردووەتەوە شەش یاریی یەكسان بووە و حەفت یارییش دۆڕاوە.
بە كۆكردنەوەی 36 خاڵ لە ریزبەندی شەشەمی پرێمەرلیگ دێت.
لە بەرامبەردا نیوكاسڵ لە كۆی 23 یاریی نۆ یاریی بردووەتەوە شەش یاریی یەكسان بووە و هەشت یارییش دۆڕاوە.
بەكۆكردنەوەی 33 خاڵ لە ریزبەندی نۆیەمی پرێمەرلیگ دێت.
هەواڵی پێكانی یاریزانەكان
لیڤەرپوول بە بێ كۆنۆر برادلی، جۆ گۆمێز، جێریمی فریمپۆنگ، ئالێكساندەر ئیزاک و جیۆڤانی لیۆنی رووبەڕووی نیوكاسڵ دەبێتەوە.
لە بەرامبەردا نیوكاسڵ بە بێ جۆیڵنتن، فابیان شار و لێڤرامێنتۆ بەرامبەر رێدز یاریی دەكات.
پێكهاتەی پێشبینیكراو لیڤەرپوول
ئالیسن
سۆبۆسلای، ڤان دایک، كۆناتێ، كێركێز
خراڤنبێرخ، ماک ئالیستەر
سەڵاح، ڤیرتز، خاكپۆ
ئێكیتیكی
پێکهاتەی پێشبینیکراوی نیوكاسڵ
پۆپ
تیاو، بۆتمان، بێرن
میڵی، تۆنالی، رامسی، هاڵ
بارنس، ویسا، گۆردن



