Loading...
ئیتاڵیائینگلتەرابازاڕی گواستنه‌وه‌

ئینتەر میلان گفتوگۆی گواستنەوەی جۆنس دەکات و ناوەڕاستکارێک بەڕێدەکات

هەردوو گرێبەستەکە لە قۆناخی کۆتاییدان..

Yariga App

یاریگا –

ئینتەر میلان گفتوگۆی فەرمی بۆ گواستنەوەی کورتیس جۆنس، ناوەڕاستکاری لیڤەرپوول دەستپێکردووە.

تۆڕی سکای سپۆرتس بڵاویکردووەتەوە، ئینتەر میلان دەیەوێت لەم زستانە گرێبەست لەگەڵ کورتیس جۆنس واژۆ بکات و گفتوگۆی راستەوخۆی لەگەڵ لیڤەرپوول دەستپێکردووە.

بەگوێرەی زانیارییەکانی سکای، یانە ئیتاڵییەکە دەیەوێت بەشێوەی خواستن لەگەڵ بژاردەی کڕینەوە، گرێبەست لەگەڵ ناوەڕاستکارە 25 ساڵانییەکە واژۆ بکات.

هاوکات نۆتینگهام فۆڕێست بۆ گواستنەوەی داڤیدێ فراتێسی لەگەڵ ئینتەر میلان گەیشتووەتە رێککەوتن و ئەگەر فراتێسی رووناکی سەوز بۆ گرێبەستەکە هەڵبکات ئەوا بەشێوەی خواستن و لەگەڵ بژاردەی کڕینەوەی بە 34.6 ملیۆن پاوەند دەبێتە یاریزانی نۆتینگهام.

سکای ئاماژەی بەوەش کردووە، ئێستا گرێبەستەکەی کورتیس جۆنس لەسەر پەیوەندیکردنی فراتێسی بە یانە ئینگلیزییەکە وەستاوە، ئەگەر فراتێسی ئینتەر جێبهێڵێت ئەوا جۆنز پەیوەندی بە ئینتەر دەکات.

بابەتی زیاتر

Back to top button