Loading...
ئینگلتەرابازاڕی گواستنه‌وه‌گرنگترین

فەرمی؛ مانچێستەر سیتی رۆیشتنی یاریزانێكی راگەیاند

پەیوەندی بە یانەیەكی دیكەی پرێمەرلیگەوە دەكات

Yariga App

یاریگا –

ئۆسكار بۆب، یاریزانی نەرویجی یانەی مانچێستەر سیتی ئینگلیزی ریزەكانی یانەكەی جێدەهێڵێت و پەیوەندی بە فولهامەوە دەكات.

ئۆسكار بۆب لە هاوینی 2023 لە مانچێستەر سیتی ژێر 21 ساڵان بۆ تیمی یەكەم بەرزكرایەوە و تاوەكو 2029 گرێبەستی لەگەڵ سیتیزن هەیە.

هەژماری فەرمی مانچێستەر سیتی لە پلاتفۆرمی ئێكس رۆیشتنی ئۆسكار بۆبی لە ریزەكانی یانەكەی راگەیاند.

بۆب بە بەهای 27 ملیۆن پاوەند لە مانچێستەر سیتیەوە پەیوەندی بە فولهامەوە كرد و درێسی ژمارە 14 دەپۆشێت.

بۆب لەم وەرزەدا بەشداری 15 یاریی كردووە 739 خولەک بەشدارییكردووە و تەنیا یەک گۆڵی درووستكردووە.

لەگەڵ تیمی یەكەمی مانچێستەر سیتی بەشداری لە 47 یاریی كردووە و توانیویەتی سێ گۆڵ بكات و چوار گۆڵیش درووست بكات.

بابەتی زیاتر

Back to top button