Loading...
ئینگلتەراگرنگترین

ریکۆردێکی ناوازە؛ ئەوەی گواردیۆلا کردوویەتی لە مێژووی تۆپی پێی ئینگلیزیدا رووینەداوە

Yariga App

یاریگا –

پێپ گواردیۆلا لەگەڵ مانچێستەر سیتی بەردەوامە لە نووسینەوەی ریکۆردە مێژووییەکان و بە بردنەوە لە گالاتاسەڕای خۆی کردە خاوەنی ژمارەیەکی پێوانەیی ناوازە.

شەوی رابردوو سیتی لە کۆتا یاریی قۆناخی 32ی چامپیۆنزلیگ توانی بە دوو گۆڵی بێ وەڵام لە یانە تورکییەکە بباتەوە و راستەوخۆ بگاتە قۆناخی 16 کە توانیان پلەی هەشتەم مسۆگەر بکەن.

بەگوێرەی زانیارییەکانی سکای سپۆرتس، گواردیۆلا بەو بردنەوەیە ریکۆردێکی ناوازەی لە کاروانی خۆیدا نووسیەوە. بەوەی بووە خێراترن راهێنەر لەسەر ئاستی راهێنەرانی یانە گەورەکانی ئینگلتەر لە گەیشتن بە بردنەوەی ژمارە 400.

سەرچاوەکە ژمارەی یاریی ئەو راهێنەرانەی خستووتەڕوو کە پێویستیان بووە بۆ گەیشتن بە 400 بردنەوە. تێیدا راهێنەرە ئیسپانییەکەی سیتی بە جیاوازییەکی ئێجگار زۆر پێش دوو ئەفسانەی وەک ئارسین ڤینگەری ئارسیناڵ لە پلەی دووەم و سێر ئالێکس فێرگسنی  مانچێستەر یونایتد کەوتووە.

  • پێپ گواردیۆلا 569 یاریی
  • ئارسن ڤینگەر 696 یاریی
  • ئالێکس فێرگسن 732 یاریی
  • جۆرج رامسی 777 یاریی
  • سێر مات بوسبی 802 یاریی

 

بابەتی زیاتر

Back to top button