Loading...
ئیسپانیاگرنگترین

دوایین پەرەسەندن؛ ریال مەدرید گفتوگۆی لەگەڵ راهێنەری داهاتووی دەستپێکردووە

پەیوەندییان بە راهێنەرێکی پرێمەرلیگەوە کردووە

Yariga App

یاریگا –

یانەی ریال مەدرید گفتوگۆی سەرەتایی لەگەڵ ئونای ئێمێری کردووە بۆ شوێنگرتنەوەی ئالڤارۆ ئاربێلوا.

کەمێک لەمەوبەر رۆژنامەی سکای سپۆرتس- ئەلمانیا، ئەو هەواڵانەی پشتراستکردەوە کە باس لە دەستنیشانکردنی ئونای ئێمێری وەک راهێنەری داهاتووی ریال مەدرید دەکەن و بڵاویکردووەتەوە بەپرسانی یانەکە پەیوەندیی سەرەتاییان لەگەڵ راهێنەرەکەوە بەستووە و سەرسامن بە کارەکانی راهێنەری ناوبراو لەگەڵ یانەی ئاستۆن ڤێلا.

ئەنجامەکانی ئالڤارۆ ئاربێلوا جێی رەزامەندی یانەکە نییە و دوورخستنەوەیان لە جامی شای ئیسپانیا و دابەزین بۆ قۆناخی پلەی ئۆفی چامپیۆنزلیگ وایکردووە بەرپرسانی یانەکە متمانەیان بە راهێنەرە ئیسپانییەکە لەدەستبدەن و لە هاوینی داهاتوو بیر لە هێنانی راهێنەرێکی دیکە بکەنەوە.

هەر ئەمڕۆ رۆمان ئالڤارێز، رۆژنامەنووسی رادیۆی مارکا بڵاویکردووەتەوە، ئەگەر ریال مەدرید لە هاوینی داهاتوو ئالڤارۆ ئاربێلوا لە پۆستەکەی دووربخاتەوە، ئەوا ئونای ئێمێری، راهێنەری ئیسپانی بەربژێرەی سەرەکی دەبێت بۆ ئەوەی پۆستەکە وەربگرێت.

بڕیاری کۆتاتی؛ ریال مەدرید شوێنگرەوەی ئاربێلوا دەستنیشاندەکات

بابەتی زیاتر

Back to top button