Loading...
ئاسیاعێراقکوردستانگرنگترین

قوباد تاڵەبانی ده‌بێته‌ سه‌رۆكی یانه‌ی سلێمانی

هه‌فته‌ی داهاتوو هه‌ڵبژاردن ده‌كرێت

Yariga App

یاریگا –

یانەی سلێمانی خۆی بۆ قۆناخێکی نوێ و جیاواز ئامادە دەکات، دوای ساڵانێک لە ململانێ لەگەڵ قەیرانی دارایی و کارگێڕی، ئێستا گەورە بەرپرسێکی حکومی دەیەوێت سەرکردایەتی یانه‌كه‌ بگرێتە دەست.

زانیارییە تایبەتەکانی یاریگا: کات و شوێنی گۆڕانکارییەکە

بەپێی ئەو زانیارییە ورد و پشتڕاستکراوانەی دەست تۆڕی وەرزشی یاریگا کەوتوون، بڕیارە یەکشەممەی داهاتوو، کاتژمێر 04:00ـی ئێوارە، هەڵبژاردنی دەستەی کارگێڕی نوێی یانەی سلێمانی بەڕێوەبچێت.

سوپرایزی گەورەی ئەم هەڵبژاردنە، به‌ربژێربوونی قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستانە بۆ پۆستی سەرۆکایەتی یانەکە و یانه‌كه‌ ده‌یه‌وێت له‌ رێگه‌ی جێگری سه‌رۆكی حكومه‌ت كێشه‌ داراییه‌كانی چاره‌سه‌ربكات و سه‌رده‌مێكی نوێ ده‌ست پێبكات.

یانەی سلێمانی؛ لە لوتکەی عێراقەوە بۆ خولی پلە دوو

یانەی سلێمانی کە لە  1956 دامەزراوە، بەشێکە لە ناسنامەی وەرزشی و مێژوویی شاری سلێمانی.

  • سەردەمی زێڕین: یانەکە مێژوویەکی درەوشاوەی لە خولی نایابی عێراق کە ئێستا بە خولی ئەستێرەکانی عێراق ناسراوە هەیە و مه‌لعه‌به‌كه‌ هەمیشە کابوسی گەورە یانەکانی بەغدا بووە.

  • قەیران و دابەزین: بەهۆی کەڵەکەبوونی قەیرانی دارایی و کێشە کارگێڕییە نێوخۆییەکان، یانەکە دووچاری پاشەکشەی گەورە بوو، لە لوتکەی خولی نایابەوە بۆ خولی پلە دووی عێراق دابەزی، کە ئێستا له‌و پله‌یه‌ یاری دەکات.

هانده‌رانی یانەی سلێمانی ساڵانێکی درێژە داوای ئاوڕدانەوەی جدی لە یانەکەیان دەکەن، هاتنی قوباد تاڵەبانی بۆ نێو کێبڕکێی سەرۆکایەتی یانەکە چەند رەهەندێکی گرنگ لەخۆ دەگرێت

قوباد تاڵەبانی خۆی بۆ سەرۆکایەتی یانەی سلێمانی کاندید دەکات

بابەتی زیاتر

Back to top button