Loading...
ئینگلتەرابازاڕی گواستنه‌وه‌گرنگترین

جێرێمی ژاکێت لەنێوان چێڵسی، مانچێستەر یونایتد، مانچێستەر سیتی و لیڤەرپووڵ یەکێکیان هەڵدەبژێرێت

بڕیاری کۆتایی دەدات

Yariga App

یاریگا –

جێرێمی ژاکێت، بەرگریکاری یانەی رێنی فەڕەنسی بڕیار لەسەر وێستگەی داهاتووی یاریکردنی دەدات.

تۆڕی سکای سپۆرتس بڵاویکردووەتەوە، جێرێمی بڕیاری کۆتایی داوە و یانەی چێڵسی بەسەر مانچێستەر یونایتد، مانچێستەر سیتی و لیڤەرپووڵدا هەڵبژاردووە.

بەرگریکارە 20 ساڵانییەکە لە ئەکادیمیای رێن پێگەیشتووە و بەشداریی لە 30 یاریی یانەکەی کردووە، یەکێکە لە باشترین بەرگریکارەکانی ئەم وەرزە و لەلایەن چەندین یانەی گەورەوە گرنگی پێدەدرێت.

جێرێمی ژاکێت

سەرچاوەکە ئاماژەی بەوەش کردووە گواستنەوەی بەرگریکارە فەڕەنسییەکە ئەستەمە لە مێرکاتۆی زستانەدا رووبدات و یانەی رێن دەیەوێت تاوەکو هاوین پارێزگاریی لە ئەستێرەکەی بکات، چونکە دەیانەوێت گەیشتنیان بە یەکێک لە پاڵەوانێتییە ئەوروپییەکانی وەرزی داهاتوو مسۆگەربکەن.

بابەتی زیاتر

Back to top button