فەرمی؛ وێستهام یونایتد گرێبەستێکی گەورەی راگەیاند

یاریگا –
بەشێوەیەکی فەرمی وێستهام یونایتد گرێبەستی ئاداما تراۆرێ، هێرشبەری ئیسپانی راگەیاند.
وێستهام یونایتد بڵاویکردووەتەوە، گرێبەستیان لەگەڵ ئاداما تراۆرێ، هێرشبەری فولهام واژۆکردووە و یاریزانە ئیسپانییەکە تاوەکو هاوینی داهاتوو یاریی بۆ هامەرز دەکات.
بەگوێرەی میدیاکانی بەریتانیا، وێستهام لە بەرامبەر گواستنەوەی تراۆرێ 2.5 ملیۆن پاوەند بە فولهام دەدات.
No rush 🤷♂️ pic.twitter.com/0HSMqlQaP0
— West Ham United (@WestHam) January 28, 2026
هێرشبەرە 30 ساڵانییەکە لە 2018 تاوەکو 2021 لەژێر سەرپەرشتی نونۆ سانتۆ، راهێنەری پۆرتوگالی، یاریی بۆ وۆڵڤز کردووە و جارێکی دیکە لەگەڵ ئەو راهێنەرە یەکدەگرنەوە.
تراۆرێ شەممەی داهاتوو 31ـی کانوونی دووەەمی 2026 لە یەکەم یاریی بەرامبەر چێڵسی یاریی دەکات.
ئاداما تراۆرێ یاریی بۆ بارسێلۆنا، وۆڵڤز، میدڵزبڕۆو و فولهام کردووە، بەدرێسی سەرجەم یانەکان بەشداریی 452 یاریی کردووە 35 گۆڵی کردووە و 69 گۆڵی دروستکردوو،



