Loading...
ئینگلتەرادەنگۆکانی مێرکاتۆگرنگترین

دوایین پەرەسەندن؛ مانچێستەر یونایتد چارەنووسی هاری ماگوایەر یەکلاییدەکاتەوە

Yariga App

یاریگا –

سەرەڕای گەڕانەوەی ئاستە بەرزەکەی هێشتا چارەنووسی هاری ماگوایەر بە نادیاری ماوەتەوە.

ماگوایەر پێدەنێتە دوایین مانگەکانی گرێبەستەکەی و یانەکەی هێشتا بڕیاری نەداوە گرێبەستەکەی نوێبکاتەوە یاخود دەستبەرداری بن، ئەگەرچی بەرگریکارە ئینگلیزییەکە بەم دواییە ئاستێکی بەرز پێشکەشدەکات، بەتایبەت لە یارییە گەورە و گرنگەکاندا.

تۆڕی ئاتلێتیک بڵاویکردووەتەوە، ماگوایەر لەلایەن یانەکانی تورکیا و ئیتاڵیاوە گرنگی پێدەدرێت، بەڵام لەبەر چەند هۆکارێک شەیتانە سوورەکان هەنگاوی کردارییان بۆ نوێکردنەوەی گرێبەستەکەی نەناوە.

هاری یەکێکە لەو یاریزانانەی زۆرترین مووچە لە مان یونایتد وەردەگرێت، ئەوەش هۆکاری سەرەکییە بۆ ئەوەی بەرپرسانی شەیتانە سوورەکان بیر لە درێژکردنەوەی گرێبەستەکەی نەکەنەوە.

لە لایەکی دیکەوە، سەرچاوەکە ئاماژەی بەوەی کردووە، مایکڵ کاریک، راهێنەری کاتی مان یونایتد متمانەی زۆری بە ماگوایەر هەیە، بەهۆی زۆری ئەزموون، توانای سەرکردایەتی و جەستەیی یاریزانەکە، بەتایبەت کاتێک لەگەڵ لیساندرۆ مارتینێز پێکەوە یاریی دەکەن. لای خۆیشییەوە ماگوایەر دەیەوێت خولەکی زیاتری پیبدرێت و یاریی بکات تاوەکو بۆ مۆندیالی 2026 بانگێشتبکرێت.

هاری ماگوایەر و لیساندرۆ مارتینێز

ئاتلێتیک لە کۆتاییدا ئەوەشی روونکردووەتەوە، بڕیاری مانچێستەر بەندە بە ئاستی ماگوایەر لە یارییەکانی داهاتوو، بەتایبەت یارییە گەورەکان، وەکو یارییەکەی بەرامبەر ئارسیناڵ.

ماگوایەر لە مانگی مارچ/ ئاداری ئەمساڵدا تەمەنی دەبێتە 33 ساڵ و گرێبەستەکەشی کۆتایی دێت، بۆیە دەتوانێت لەگەڵ هەر یانەیەک بیەوێت گفتوگۆکان بکات.

بابەتی زیاتر

Back to top button