Loading...
چامپیۆنزلیگگرنگترین

پریڤیوی یاریی بارسێلۆنا V كۆپێنهاگن؛ دوا هەواڵ و پێكهاتەی پێشبینیكراو

پێکهاتەی پێشبینیکراو، دوا هەواڵ، ئەوەی پێویستە لەسەر یارییەکە بیزانیت

Yariga App

یاریگا –

ئەمڕۆ لە كۆتا یاریی قۆناخی خول – چامپیۆنزلیگ بارسێلۆنای ئیسپانی لە یاریگای خۆیدا میوانداری كۆپێنهاگنی دانیماركی دەكات.

وابڕیارە ئەمڕۆ چوارشەممە كاتژمێر 23:00 بە كاتی هەولێر بارسێلۆنا لە یاریگای سپۆتیفای كامپ نۆوی تایبەت بە خۆی میوانداری كۆپێنهاگن بكات، لە میانی یارییەكانی گەڕی هەشتەمی قۆناخی خول – چامپیۆنزلیگ.

پڕۆفایلی یاریی

پڕۆفایلی یارییەكە لە ئەپڵیكەیشنی یاریگا وەرگیراوە

بارسێلۆنا بۆ ئەوەی یەكێک بێت لە هەشت تیمەكەی سەرەتای ریزبەندی پێوویستە یارییەكە لە كۆپێنهاگن بباتەوە و زۆرترین گۆڵ بكات، یاخود یانەكانی پێش خۆی خاڵ لەدەستبدەن.

لەم وەرزەی چامپیۆنزلیگدا لە كۆی حەفت یاریی چوار یاریی بردووەتەوە یارییەک یەكسان بووە و دوو یارییش دۆڕاوە.

بە كۆكردنەوەی 13 خاڵ لە ریزبەندی نۆیەمی چامپیۆنزلیگ دێت.

لە بەرامبەردا كۆپێنهاگن پێوویستی بە بردنەوەیە تاوەكو یەكێک بێت لەو یانانەی كە خۆی بەگەیەنێتە قۆناخی پاشكۆ.

لەم وەرزەی چامپیۆنزلیگدا لە كۆی حەفت یاریی دوو یاریی براوە بووە دوو یاریی یەكسان بووە و سێ یارییش دۆڕاوە.

بە كۆكردنەوەی هەشت خاڵ لە ریزبەندی 26 چامپیۆنزلیگ دێت.

ریزبەندی چامپیۆنزلیگ

هەواڵی پێكانی یاریزانەكان

بارسێلۆنا بە بێ پێدری، دی یۆنگ، گاڤی و كریستێنسن رووبەڕووی كۆپێنهاگن دەبێتەوە.

كۆپێنهاگن بە بێ تۆماس دیلانی، كینای میری و ماتسن رووبەڕووی بارسا دەبێتەوە.

پێكهاتەی پێشبینیكراوی بارسێلۆنا

گارسیا

كۆندێ، كوبارسی، جێرارد مارتن، بالدێ

ئۆلمۆ، ئێریک گارسیا

یامال، لۆپێز، رافینیا

لیڤاندۆڤسكی

پێکهاتەی پێشبینیکراوی كۆپێنهاگن

كۆتارسكی

مێڵینگ، پێرێرا، سوزوكی، لۆپێز

لارسن، مادسن، كلیم، عاشوری

مۆوكۆكۆ، یونسی

بابەتی زیاتر

Back to top button