
یاریگا –
جەیمی کاراگێر باس لە کەموکڕییەکانی ئارسیناڵ دەکات و وەڵامی ئارتێتا دەداتەوە.
بەرگریکارەکەی پێشووی لیڤەرپوول پێیوایە هێرشبەرەکانی گەنەرز هیچیان سوپەر نین و توانای گۆڵکردنیان زۆر لاوازە، بە جۆرێک لیساندرۆ ترۆسارد و ڤیکتۆر یۆکێریش پێکەوە تەنیا پێنجیان گۆڵیان کردووە.
پێموانییە کێشەی ئارسیناڵ نەبوونی هێزی دەروونی بێت، کێشەکە لە کوالێتی هێڵی هێرشبەرییە
کاراگێر پێیوایە ئارسیناڵ لەگەڵ ساڵانی رابردوو جیاوازییەکی وای نییە و بەهێزتر نەبووە. بەڵکو لاوازی لیڤەرپوول و مانچێستەر سیتی وایکردووە گەنەرز لە پێشەنگی ریزبەندی بێت و ئەگەر نازناوەکە ببەنەوە تەنیا گۆڵپارێز، بەرگریکارەکان و دێکڵان رایس هۆکاری سەرەکین.

بیر لەوە بکەوە کە محەمەد سەڵاح وەرزی رابردوو بۆ لیڤەرپووڵی کرد، ئەوەی کێڤن دێ برۆین و ئێرلینگ هاڵاند بۆ مانچێستەر سیتیان کرد، ئارسیناڵ پێویستی بەو جۆرە یاریزانانەیە
کارگێر لەکۆتاییدا ئەوەشی گوت کە یانە لەندەنییەکە دەرفەتی پێویست بۆ هێرشبەرەکانی ناڕەخسێنێت، ئەوەش کاریگەریی هێرشبەرەکانی وەک گابرێیل خیسیۆس و کای هاڤێرتز کەمکردووەتەوە.


