Loading...
تێنسگرنگترینوه‌رزشه‌کانی دیکە

ئالکاراز دوو هەنگاو لە ریکۆردێکی مێژوویی دوورە

ماتادۆرەکەی ئیسپانیا لە پێشکۆتاییە

Yariga App

یاریگا –

کارلۆس ئالکاراز بۆ یەکەمجار خۆی گەیاندە قۆناخی پێشکۆتایی ئوسترالیای کراوە.

ئەمڕۆ کارلۆس ئالکارازی ئیسپانی لە قۆناخی چارەکی رووبەڕووی ئەلێکس دی مینۆری ئوسرالی بووەوە.

ماتادۆرەکەی ئیسپانیا بە سی کۆمەڵەی بێوەڵامی “7-5 و 6-2 و 6-1” بردەوە و بۆ قۆناخی پێشکۆتایی پاڵەوانییەتییەکە سەرکەوت.

ئالکاراز تەنیا دوو بردنەوە دوورە لە بوون بە لاوترین تێنسزانی مێژوو کە سەرجەم گراند سلامەکان بەدەست بهێنێت. کارلۆس توانیوییەتی رۆلاند گارۆس و وێمبڵدن و ئەمریکای کراوە بەدەست بهێنێت، بەڵام تاوەکو ئێستا نەیتوانیوە ئوسترالیای کراوە بباتەوە.

تێنسزانە ئیسپانییەکە دەیەم گراند سلامە خۆی دەگەیەنێتە قۆناغی پێشکۆتایی و چوارەم گراند سلامە بەدوای یەکدا دەگاتە ئەو قۆناخە.

ئالکارازی تەمەن 22 ساڵ لە 2026 پێنج یاریی ئەنجامداوە و سەرجەمیان براوەبووە.

بابەتی زیاتر

Back to top button